ترەمپ بە هەڵوەشاندنەوەی پارتی كۆماری تۆمەتبار دەكرێت

ليست هناك تعليقات



لێپرسراوێكی باڵای پێشووی ئیدارەی واشنتۆن، دۆناڵد تڕەمپ بە هەڵوەشاندنەوەی پارتی كۆماری ئەمریكا، تۆمەتبار دەكات.

جۆن بۆڵتۆن ڕاوێژكاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا، ڕایگەیاند، پێدەچێت دوا ئامانجی دۆناڵد ترەمپ، لێكترازان و هەڵوەشاندنەوەی پارتی كۆماری ئەمریكا بێت، وتیشی، ترەمپ مەرگی سیاسیی خۆی لە ڕێی پەلاماردانی ئەو كۆماریخوازانەی كە ڕازی نەبوون مل بۆ بڕیارەكانی كەچ بكەن، ڕادەگەیەنێت.

بەهۆی ناكۆكییەكانی نێوانیان، ساڵی ڕابردوو، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، جۆن بۆڵتۆن ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكای لە پۆستەكەی دوورخستەوە، دوابەدوای جێهێشتنی كۆشكی سپیش بۆڵتۆن كتێبێكی لە بارەی ئەزموون و ژیانی سیاسی خۆی لە ئیدارەی واشنتۆن بڵاوكردەوە و بە توندی هێرشی كردە سەر سیاسەتەكانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق