عێراق و گەلەکەى پێویستیان بە ئاشتى و سەروەرییە

ليست هناك تعليقات

موقتەدا سەدر رایگەیاند، هەندێک لایەن هەوڵ دەدەن عێراق بخەنە ناو ئاڵۆزی سەربازى و ئەمنییەوە و سەدر داواشدەکات، بەکارهێنانى چەک لە دەرەوەى دەوڵەت قەدەغە بکرێت.

موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە تویتەر بڵاویکردەوە، هەندێک لایەن هەوڵ دەدەن عێراق بخەنە ناو ئاڵۆزی و کێشمەکێشى سەربازى و ئەمنییەوە، ئەوەشی خستووەتەڕوو، "بە هەموو شێوەیەک بەکارهێنانى چەک لە دەرەوەى دەوڵەت قەدەغە دەکەین و رێگە لە بەئامانجگرتنى هەر نێردەیەکى دبلۆماسى دەگرن."

ئاماژە بەوەشدەکات، "هەر کەس هێرشبکاتەسەر نێردە دبلۆماسییەکان ئەوا بێفەرمانى کردووین و لە بڕیارەکانمان لایداوە، چونکە زیان بە ئاسایشى عێراق و خاک و گەلەکەمان دەگەیەنیت و سوود بە هێزى شەڕ و تاریکى دەگەیەنێت بۆ راکێشانى عێراق بۆ توندوتیژى و کردنى بە مەیدانى کێشمەکێشە هەرێمى و نێودەوڵەتیەکان."

رێبەرى رەوتى سەدر باسی لەوەشکردووە، "با بزانن کە عێراق و گەلەکەى پێویستیان بە ئاشتى و سەروەرییە، چۆکیش بۆ هیچ کەسێک دانادەن جگە لە خودا."

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق