شەش ملیۆن کەس بە ئۆنلاین کاردەکەن

ليست هناك تعليقات



بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا شێوازی کارکردنی لە زۆربەی وڵاتانی جیهان گۆڕیوە و ژمارەی ئەو کەسانەی بە ئۆنلاین لە رووسیا کاردەکەن لە 60 هەزار کەسەوە گەیشتووەتە شەش ملیۆن کەس.

ئاندرەی ئیسایەڤ، ئەندامی لیژنەی کار و سیاسەتی کۆمەڵایەتی لە پەرلەمانی رووسیا رایگەیاند، بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا شێوازی کارکردنی گۆڕیوە، کە دیارترین ئەم گۆڕانکارییانە پەرەسەندنی کاری ئۆنلاینە و دەشڵێت "لە رابردوودا ژمارەی ئەو کەسانەی لە رووسیا بە شێوەی ئۆنلاین کاریان دەکرد نزیکەی 60 هەزار کەس بوون، بەڵام لە ساڵی 2020دا ژمارەی ئەو کەسانە بۆ شەش ملیۆن کەس بەرزبووەتەوە".

ئیسایەڤ باسی لەوەش کرد، کەسانێکی زۆر توانیویانە بە ئاسانی خۆیان لەگەڵ کاری ئۆنلاین بگونجێنن.

رووسیا لەسەر ئاستی جیهان لەڕووی زۆریی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە پلەی چوارەم دێت، بەشێوەیەک تاوەکو ئێستا زیاتر لە سێ ملیۆن و 471 هەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، نزیکەی 63 هەزار تووشبوویان گیانیان لەدەستداوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif