ئیسرائیل له‌باره‌ی ئێران هۆشداری ده‌داته‌ ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا

ليست هناك تعليقات



تساحی هه‌نگبی، سه‌رۆكی حزبی لیكۆدی ئیسرائیل گوتی: وڵاته‌كه‌ی رێگه‌ به‌ بوونی سه‌ربازیی ئێران له‌ سووریا و به‌ره‌وپیشبردنی چه‌كه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی تاران نادات و دووپاتی كرده‌وه‌، پێویسته‌ ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا به‌ خواستی ئێران هه‌نگاو نه‌نێت.

له‌ لێدوانێكدا سه‌رۆكی ئه‌و سه‌رۆك حزبه‌ ئیسرائیلییه‌ كه‌ سه‌رۆكی هه‌مان حزبه‌كه‌ی بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌یه‌، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد، كه‌ ئیسرائیل ده‌توانێت هێرشی سه‌ر به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران بكات، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ساڵی 2015.

هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه‌، "ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ ئه‌و رێككه‌وتنه‌، ئه‌مه‌ مانای سیاسه‌ته‌ راسته‌قینه‌كه‌ی تا ئێستای ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وكات ئیسرائیل جارێكی دیكه‌ به‌ ته‌نیا رووبه‌ڕووی ئێران ده‌بێته‌وه‌، كه‌ له‌كۆتاییشدا چرای سه‌وزی جیهان و ئه‌مه‌ریكا بۆ ئێران داده‌گیرسێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ به‌ره‌وپێشبردنی به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت".

سه‌رچاوه‌: تایمز ئۆف ئیسرائیل

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif