میری قه‌ته‌ر سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدێكی وه‌ڵاته‌كه‌ی ده‌كات بۆ سعودییه‌

ليست هناك تعليقات



له‌ پێشهاتێكی نوێی سیاسی له‌ كه‌نداوی عه‌ره‌بی؛ میری قه‌ته‌ر سه‌ردانی سعودییه‌ ده‌كات.

میری قه‌ته‌ر، ته‌میم بن حه‌مه‌د سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدێكی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی هاریكاری كه‌نداو له‌ وڵاتی سعودییه‌.

ئاژانسه‌ قه‌ته‌رییه‌كان بڵاویان كرده‌وه‌، به‌یانی ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌، ته‌میم بن حه‌مه‌د، میری قه‌ته‌ر، به‌ سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدێك به‌ره‌و سعودییه‌ به‌ڕێكه‌وتووه‌، بۆ به‌شداریكردن له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی هاریكاری كه‌نداو له‌و وڵاته‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، دوێنێ، سعودییه‌ ته‌واوی ده‌روازه‌ سنورییه‌كانی له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر كرده‌وه‌.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق