فەڕەنسا.. رێگە بە ھێزە ئەمنییەکان دەدرێت زانیاری لەبارەی بیروباوەڕی سیاسیی و ئایینی خه‌ڵك کۆبکەنەوە

ليست هناك تعليقات



ئەنجوومەنی دادوەری فەڕەنسا سێ بڕیارنامەی پەسەند کرد کە رێگە بە ھێزە ئەمنییەکان دەدات "لەپێناو پاراستنی ئاسایشی دەوڵەت" زانیاری لەبارەی بیروباوەڕی سیاسیی و ئایینی و تەندروستی خەڵک کۆبکەنەوە.

ئەنجوومەنی دادوەری بڕیاری خۆی دا لەبارەی تانەدانی سەندیکاکانی ئەو وڵاتە کە کۆنفیدراسیۆنی کاری گشتی و سەندیکای پارێزەرانی فەڕەنسای تیادا بوون، لەو بڕیارنامانە.

ئەنجوومەنەکە ئاماژەی بەوە داوە کە ئەم بڕیارنامە پەسەندکراوانە پێشێلی ئازادی بیروڕا و ئازادییە ئاینییەکان و ویژدان ناکات.

ئەم بڕیارنامانە کە ٤ی کانوونی یەکەم لەلایەن حکوومەتەوە بڵاو کرانەوە، رێگە بە ھێزە ئەمنییەکان دەدات "لەپێناو پاراستنی ئاسایشی دەوڵەت" زانیاری لەبارەی بیروباوەڕی سیاسیی و ئایینی و تەندروستی خەڵک کۆبکەنەوە.

بەپێی بڕیارنامەکان ناوی ئەو تۆمەتبارانە تۆمار دەکرێت کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنە و لێدوان لەبارەی کردە تیرۆریستییەکان بڵاو دەکەنەوە و یاخود ھەڕەشەن بۆ سەر یەکپارچەیی خاکی فەڕەنسا. ھەموارکردنەوەی بڕیارنامەکان کۆمەڵە و رێکخراوەکانی ئەم وڵاتەیش دەگرێتەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif