ئەمریكا سێ مانگی تری لێخۆشبوونی بۆ عیراق درێژكردەوە بۆ هاوردەكردنی غاز لە ئێرانەوە

ليست هناك تعليقات



بەمەبەستی هاوردەكردنی غاز و كارەبا لە ئێرانەوە ئەمریكا سێ مانگی تری لێخۆشبوونی بۆ عیراق درێژكردەوە ، ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری بەرپرسێكی عیراقیەوە راگەیاندووە هەرچەندە عیراق وڵاتێكی دەوڵەمەندە بە نەوت ، بەڵام بۆ وزە پشت بە ئێران دەبەستێت، چونكە توانای بەدەستهێنانی وزەی خۆبژێوی نیە.

ئەو بەرپرسەی عیراق ئاماژەی بەوەشكردووە عیراق دەتوانێت تا سەرەتای مانگی (نیسان/4)ی ئەمساڵ بەردەوام بێت لە هاوردەكردنی كارەبا و غاز لە ئێرانەوە، ئەو لێخۆشبوونەش دەرئەنجامی گفتوگۆی پێشووی نێوان هەردوو وڵاتە.
لەكۆتایی ساڵی 2018ەوە كاتێك ئەمریكا سزاكانی بەسەر ئێراندا سەپاندەوە، مۆڵەت بەعیراق دەدات، تا ئەوكاتەی دەتوانێت پشت بەخۆی ببەستێت ، غاز و وزەی كارەبا لە ئێرانەوە هاوردە بكات.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif