ئێران نامەیەکی ئاگادارکردنەوە ئاراستەی ئەمریکا دەکات

ليست هناك تعليقات



وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڵاویکردەوە لەڕێگای باڵیۆزخانەی سویسراوە نامەیەکی ئاگادارکردنەوەیان داوەتە ئەمریکا کە لەدادگای نێودەوڵەتی سکاڵایان لەسەر تۆماردەکەن.
لەڕێگای باڵیۆزخانەی سویسراوە نامەیەکی ئاگادارکردنەوەمان داوەتە ئەمریکا کە لەدادگای نێودەوڵەتی سکاڵایان لەسەر تۆماردەکەن

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی روسیا تودەی، ئەمرۆ شەممە وەزارەتی دەرەوەی ئێران راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە، لەڕێگای باڵیۆزخانەی سویسراوە نامەیەکی ئاگادارکردنەوەیان داوەتە ئەمریکا کە لەدادگای نێودەوڵەتی سکاڵایان لەسەر تۆماردەکەن.
سکاڵاکەمان پەیوەندی بە رەفتارەکانی واشنتنەوە هەیە لەدژی نوێنەرایەتی دپلۆماسی و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لەناوخۆی ئەمریکا

وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی ئێران ئاماژەی بەوەش کردوە، سکاڵاکەیان پەیوەندی بە رەفتارەکانی واشنتنەوە هەیە لەدژی نوێنەرایەتی دپلۆماسی و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لەناوخۆی ئەمریکا.

لەوبارەیەوە، سەعید خەتیبزادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، لەو یاداشتەی کە رادەستی ئەمریکایان کردوە، هۆشداری ئەوەیان داوە کە ئەگەر هەنگاوە نایاساییەکانیان دژی ئێران و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی وەک بانکی نێودەوڵەتی و سندوقی دراوی نێودەوڵەتی رانەگرن، راپێچی دادگای نێودەوڵەتییان دەکەن.

وتیشی، لەماوەی رابردودا، ئیدارەی ترەمپ زۆر نا دپلۆماسییانە مامەڵەی لەگەڵ دپلۆماتکارانی ئێران و خێزانەکانیان کردوە و کۆمەڵگای نێودەوڵەتیشیان لەو کارە ئاگادارکردوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق