پێرلۆ، کۆنتی وایلێکردم ببمە راهێنەر

ليست هناك تعليقات



ئاندریا پێرلۆ، راهێنەری یانەی یوڤێنتوس، بەر لە دێربی نێوان ئینتەرمیلان و یوڤێنتوس، باسی کاریگەری ئەنتۆنیۆ کۆنتی راهێنەری ئینتەرمیلان دەکات لەسەر ئاڕاستەی بیرکردنەوەی وەکو راهێنەر.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کەبارەت بە ئامادەکارییەکانی یوڤێنتوس بۆ یاریی لووتکەی ئیتاڵیا بۆ ئاندریا پێرلۆی راهێنەری یوڤی رێکخرابوو، راهێنەری ناوبراو وەڵامی پرسیاری رۆژنامەڤانانی دایەوە.

پێرلۆ ئاشکرای کرد" "ئەوکاتەی لە یوڤێنتۆس لەژێر سەرپەرشتی ئەنتۆنیۆ کۆنتی یاریم دەکرد، وایلێکردم، کە حەز بکەم دوای وازهێنام لە یاریکردن هەنگاو بۆ ئەوە بنێم کە ببمە راهێنەر".

سەبارەت بە کاریگەری کۆنتی لەسەر یوڤێنتوس، پێرلۆ دەڵێت: "کۆنتی مێژووی بۆ یوڤی دروست کرد زۆر شتی گرنگی لێ فێربووم، راستە من و ئەو دوو کەسایەتی جیاوازین و شێوازی بیرکردنەوەمان جیاوازە، بەڵام لە زۆر بابەتی تەکتیکی هاوڕاین، چونکە کۆنتی یەکەم کەس بوو کە وایلێکردم حەز بکەم رۆژێک لە رۆژان ببمە راهێنەر، من بە لێهاتوویی ئەو راهێنەرە کاریگەرم، بەڵام سبەی رۆژێکی جیاواز دەبێت، چونکەهەردووکمان وەکو راهێنەری دوو تیپی رکابەر لەسەر هێڵ دەبین بۆ یارمەتیدانی تیپەکانمان".

لەو کۆنگرە رۆژنامەڤانییەدا پێرلۆ گوتی: "پێشبینی دەکەم ئینتەر یارییەکی سەخت و ئاڵۆزمان بەرامبەر ئەنجام بدەن، چونکە ئەوان دەیانەوێ مامەڵە بە ریتمی یارییەکەوە بکەن، بەڵام ئێمە وەکو یوڤێنتوس، هەموو هەوڵێک دەدەین، بۆ ئەوەی براوەی یارییەکە بین".

هەروەها گوتی: "لەم یاریەدا سەرکەوتن بەدەست بهێنین، زیاتر سوورمان دەکات لەسەر ئەوەی هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکە بدەین، پێشبینی دەکەم تاوەکو کۆتایی یوڤی و ئینتەر لەپێناو بەدەستهێنانی سێریا ئەی رکابەرییەکی توندی یەکدی بکەن".

سەبارەت بە ئامادەیی یاریزانەکانی، راهێنەرەکەی یوڤی ئاشکرایکرد: "هەریەکە لە دیلێخت، کوادرادۆ و ئەلێکس ساندرۆ بەهۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ناتوانن بەرامبەر ئینتەرمیلان بەشداریی بکەن".

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif