کازمی: عێراق بە رەوشی سەخت و ئابووری ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت

ليست هناك تعليقات



سەرۆکوەزیرانی عێراق رایدەگەیێنیت، بەهۆی خراپ بەڕێوەبردن، عێراق بە رەوشی سەخت و ئابووری ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت.

ئەمڕۆ شەممە، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە دیداری لەگەڵ ژمارەیەک لە بریندارەکانی وەزارەتی ناوخۆ لە بارەگای پۆلیسی فیدراڵی لە بەغدا، رایگەیاند:"عێراق بە رەوشی سەخت و ئابووری ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت، بەهۆی خراپ بەڕێوەبردن و پلاندانان بە درێژایی ساڵانی رابردوو."

بەپێی راگەیێندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی راشیگەیاند: دەیانەوێت عێراق بونیادبنێن و گەنجانیان لەسەر بنەمای کولتووری ژیان و هیوا بە ئایندە ئاراستە بکەن، "نەک لەسەر بنەمای بە سەربازیکردنی کۆمەڵگە و کولتووری مردن".

سەرۆکوەزیرانی عێراق دڵنیایی دەدات و دەشڵێت، کارنامەیەکی داناوە بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ بریندارەکان کە ئەو بە "پاڵەوان" ناوی بردن و دەشڵێت: لەگەڵ بریندارانی "وەزارەتی بەرگری و دەزگای دژە تیرۆر، لەگەڵ دەستەی حەشدی شەعبی و هێزە ئەمنییەکانی دیکە، بۆ چارەکردنی کەیشەکانیان و بەدیهێنانی داواکارییەکانیان کۆدەبمەوە، چونکە ئەوان شایەنی هەموو گرنگیپێدانێکن لە لایەن ئێمەوە".

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق