كلیلی ئەو ژورەی ناپلیۆنی تێدا مرد بە پارەیەكی خەیاڵی دەفڕۆشرێت

ليست هناك تعليقات


كلیلی ژوری ئەو زیندانەی ناپلیۆن پۆناپارتی تێدا مرد، لە مەزادێكدا بە بڕی 111 هەزار دۆلار فڕۆشرا.
14ی ئەم مانگە لە مەزادێكدا كلیلی ئەو ژورەی ناپلیۆن پۆتاپارتی تێدا زیندانیكرابو و گیانیلەدەستدا، بە نرخی 111 هەزار دۆلار فڕۆشرا لە كاتێكدا نرخی راستەقینەی بە 5 بۆ 7 هەزار دۆلار دەخەمڵێندرا.
درێژی ئەو كلیلە 13 سانتیممەترە، لەلایەن سەربازێكەوە بەناوی چارلیز ریچارد هێنراوەتەوە بۆ بریتانیا، سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن بە دیاری بۆ دایكی بردوەتەوە چونكە سەرسامی ناپلیۆن بوە.

هاوكات ئەو كلیلە پارچەیەك نوسراویشی لەگەڵدایە كە تیایدا ناونیشانی ئەو ژورەكە و زیندانەی تێدایە كە ناپلیۆنی تێدابو.

ناپلیۆن یەکێکە لەسەردارە گەورەكانی ئەوروپا و جیھان، کە توانیویەتی ئیمپراتۆرییەتێکی بەھێزی فەرەنسی لە پاڵ ئیمپراتۆرییەتی روس، نەمسی، پروسی و بەریتانی دامەزرێنێت، لە ساڵی 1815 دوای شكستهێنانی لە جەنگی واتەر لۆیە، دورخرایەوە بۆ دورگەی سانت هێلینا، تا كاتی مردنی لەساڵی 1821 لەوێ مایەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif