لامپارد باس لە چارەنووسی خۆی دەکات

ليست هناك تعليقات



فرانک لامپاردی ڕاهێنەری یانەی چێڵسی لەندەنی ڕایدەگەیەنێت، زۆر بە باشی دەتوانێت مامەڵە لەگەڵ فشارەکاندا بکات، بەڵام بڕیاری مانەوەی تەنیا لە دەسەڵاتی ئەودا نییە.

لە 10 یاری ڕابردوودا چێڵسی یانەکە تەنیا سێ یاری بردۆتەوە و دوو یاریش یەکسانبووە و لە پێنج یاریشدا شکستی هێناوە.

لەم بارەیەوە لامپارد لێدوانێکی بۆ تۆڕی هەواڵی فوتبۆڵی لەندەنی داوە و لە وەڵامی داهاتووی لەگەڵ چێڵسی دەڵێت: ناتوانم کۆنتڕۆڵی داهاتووی خۆم بکەم و پێشتر ئەو پرسیارەم ئاڕاستە کراوە و لە مەبەستتان تێدەگەم.

لە درێژەی قسەکانیدا ڕاهێنەرەکەی بلوز وتی: بابەتی مانەوەم لە چێڵسی لە دەسەڵاتی خۆمدا نییە، هەندێک شت هەمیشە لە دەرەوەی ویستی خۆت دەبێت، لەبەر ئەوە ناتوانم وەڵامی یەکلایکەرەوە بدەمەوە.

لە کۆتایی قسەکانیدا فرانک لامپارد وتی: من بە باشی دەتوانم مامەڵە لەگەڵ فشارەکاندا بکەم و ئامانجی یانەکە هەمیشە لە بەرزبوونەوەدایە، لەبەر ئەوە ئاساییە خەڵکی لەو بارەیەوە پرسیار بکەن، پێش ئەوەی ڕاهێنەرایەتی بلوز وەربگرم دەمزانی تووشی ئاستەنگی دەبمەوە، مانگی ڕابردوو هەموو شتێک بۆ ئێمە پەمەیی و ناوازە بوو، بەڵام ئێستا وا نییە و پێویستە لەسەرمان تەنیا بجەنگین.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif