میسر په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر ئاسایی ده‌كاته‌وه‌

ليست هناك تعليقات



دوای سێ ساڵ له‌ هه‌ڵپه‌ساردنی په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماتییه‌كانی له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر، میسر بڕیاری دا په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌ ئاسایی بكاته‌وه‌.وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند: میسر و قه‌ته‌ر بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان گه‌یشتوونه‌ته‌‌ رێككه‌وتن.


له‌ راگه‌یا‌ندراوه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌،‌ هه‌نگاوی ئاسایكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌میانی رێككه‌وتننامه‌ی 41ـه‌مین كۆنسه‌ی هاریكاری كه‌نداودا نراوه‌ كه‌ له‌ پێنجی كانوونی دووه‌م له‌ شاری ئولای سعوودیه‌ به‌ڕێوه‌ چوو.
به‌رواری پێنجی حوزه‌یرانی ساڵی 2017 به‌ پاساوی په‌یوه‌ندییه‌كانی قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران و ڕه‌وتی ئیخوان موسلیمین و بوونی كه‌ناڵی جه‌زیره‌ و چه‌ند هۆكارێكی‌ دیكه‌، سعودیه‌، میسر، ئیمارات و به‌حرێن گه‌مارۆیه‌كه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌یان خسته‌ سه‌ر ئه‌و وڵاته‌ و هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كیان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر پچڕاند.


ئه‌مه‌ش دۆخی كه‌نداوی عه‌ره‌بی خسته‌ مه‌ترسییه‌وه‌، به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی كه‌ بڵاوكرانه‌وه‌ گه‌مارۆی ئه‌و چوار وڵاته‌ به‌ مه‌به‌ستی گۆڕینی ده‌سه‌ڵات بووه‌ له‌ قه‌ته‌ڕ، به‌ڵام به‌ هاناوه‌هاتنی خێرای ئێران و توركیا قه‌ته‌ری له‌ مه‌ترسی ڕووخان پاراست، تا ناچار دوای سێ ساڵ میسر په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌ ئاسایی كرده‌وه‌.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق