(43) کۆچبەری نایاسایی لە دەریای ناوەڕاست خنکان

ليست هناك تعليقات



لە ئەنجامی نقومبونی بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ناوەڕاست، (43) کۆچبەری نایاسایی گیانیان لەدەستدا.

رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران رایگەیاند، رۆژێ سێ شەممەی رابردوو (19/1/2021) بەلەمێکی کۆچبەران کە لە کەناراوەکانی لیبیاوە بەرەو ئەوروپا بەڕیکەوتبو، لەبەر تێکچونی کەشوهەوا ژێر ئاو کەوتوە و لە ئەنجامدا (43) کۆچبەری نایاسایی گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکراوە، (10) کەس لەو کۆچبەرانە، بەلەمەکەیان لەلایەن هێزی پاراستنی کەناراوەکانی لیبیا رزگارکراوە.

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران ئاشکراشیکردووە، سەرجەم ئەو کەسانەی لەو بەلەمەدا بوون کۆچبەری وڵاتی ئەفریقا بوون.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق