کچەکەی سولەیمانی پەیامێک بۆ ترامپ دەنێرێت

ليست هناك تعليقات


دوای کۆتاییهاتنی سەرۆکایەتییه‌كه‌ی ترەمپ، كچه‌كه‌ گه‌وره‌كه‌ی فەرماندەی کوژراوی سوپای قودسی ئێرانی له‌ تویته‌ر پەیامێک بۆ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، دەنیرێت.

لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "تویتەر"، زەینەبی کچی قاسم سولەیمانیی فەرمانده‌ی کوژراوی سوپای قودس، په‌یامێكی بۆ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا نوسیوه‌و دەڵێت: بەڕێز ترەمپ، بۆ ئەوەی خەڵک وەک پاڵەوانێک سەیرت بکەن، تۆ باوکمت کوشت، لەکاتێکدا باوکم سه‌ربازێكی سەرکەوتوبوو‌، له‌ سەرۆکایەتیكردنی شەڕ دژی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی داعش و قاعیدە کرد.

له‌ په‌یامه‌كه‌یدا كچه‌كه‌ی سولەیمانی بۆ "ترامپ" نوسیوێتی، تۆ شکستت هێنا، پەراوێزخرای و شکێنرای و كه‌س وەک پاڵەوان سەیرت ناکات، تۆ کەسێکی بەردەوام بە ترسی دوژمنەكانته‌وه‌ دەژیت.

شایه‌نی باسه‌، بەرەبەیانی رۆژی هەینی 3ی كانوونی دووه‌می 2020، لە ئەنجامی بۆردومانکردنی کاروانێکی حەشدی شەعبی لە فڕۆکەخانەی بەغدا لەلایەن فرۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکییەوە، هەریەکە لە قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و نۆ بەرپرس و چەکداری دیکەی حەشدی شەعبی، کوژران.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق