هاوڕێ ئەحمد: هیچ کاتێك کەرتی پەروەردە بەدۆخێکی وا خراپدا تێنەپەڕیوە

ليست هناك تعليقات

مامۆستا هاوڕێ ئەحمد، سەبارەت بە دۆخی پەروەردە لە ئێستادا بە کوردپلاتی ڕاگەیاند: دۆخی پەروەردە لە دوای ڕاپەرینەوە تا ئێستا هێندە لە دۆخێکی خراپدا نەبوە، ڕاستە کۆرۆنا کاریگەری هەیە بەڵام سیستەمی حکومڕانی زۆر خراپە و گەر چارەسەری خێڕای بۆ دانەنرێت دەتوانم بڵێم لە چەند ساڵی داهاتوودا کارەساتێکی پەروەردەیی گەورە بەڕێوەیە

هاوڕێ ئەحمد، یەکێكە لە مامۆستا چالاکوانەکان و ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیە سەبارەت بە کردنەوەی دەرگاکانی خوێندن ڕایگەیاند: لە ڕاستیدا ژیانی مرۆڤ لە هەموو شتێك گرنگترە، بۆیە نابێت کردنەوەی دەرگای خوێندن بەبێ ئامادەکاری و چارەسەرکردنی کێشەکان و چارەسەری قەیرانەکانبێت، بۆیە چۆن کردنەوەی دەرگاکانی خوێندن گرنگە  ئاواش چارەسەرکردنی دۆخی فەرمانبەران و مامۆستایانیش گرنگە و هیوادارین لەگەڵ کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکاندا میکانزمێك بۆ چارەسەری قەیرانەکان دیاری بکرێت بۆ ئەوەی هەموو ساڵێك کەرتی پەروەردە سەرقاڵنەکرێت بە قەیرانی موچەوە

مامۆستا هاوڕێ ئەحمد لە درێژەی لێدوانەکەیدا بۆ کوردپلات گەشبینی خۆی نەشاردە و لە بارەی گرنگی ڕۆڵی پەروەردەدا وتی:  من ڕەشبین نیم و گەشبینم و هیوادارم دڵسۆزانی ئەم نیشتیمانە بە تەنگ کەرتی پەروەردەوەبن، چونکە لە هەروڵاتێکدا کەرتی پەروەردە  لە سەر ڕێچکەیەکی دروست بڕوات ئەوا کاریگەری لەسەر هەموو کەرتەکانیتر بەباشی دادەنێت، کاتێك کەرتی پەروەردە بە باشی ڕۆشت ئەوا هەموو کایەکانیتری ژیان بەباشی دەڕۆن و بە پێچەوانەشەوە.

لە کۆتایدا ئەندامەکەی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی وتی: پێشکەوتنی وڵات لە کەرتی پەروەردەوە دەست  پێدەکات و بە پێچەوانەشەوە وڵاتانی دواکەوتوو کەرتی پەوەردەیەکی دواکەوتوویان هەیە، بۆیە خوازیارین کەرتی پەروەردە بە شێوازێکی زۆر باش بکەوێتەوە سەر رێڕەوی خۆی

# بڕیارە ڕۆژی ١٠/١/٢٠٢١ دەرگاکانی خوێندن بە ڕووی خوێندکاراندا بکرێنەوە بەڕەچاوکردنی ڕێنماییە تەندروستیەکان

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif