مامۆستایان لەگەڵ کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکانن بە ڕووی خوێندکاراندا

ليست هناك تعليقات

لە دوای ئەوەی وەرزی یەکەمی خوێندن دەرگای قوتابخانەکان بە داخراوری مانەوە، لە ئێستادا لە وەرزی دووەمی خوێندن  نزیك دەبێتەوە، بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاندوە کە ڕۆژی ١٠/١/٢٠٢١ وەك یەکەم ڕۆژی وەرزی خوێندن دیاری کراوە

بەسێك لە مامۆستایان پێیان وایە، کە دۆخی هەرێمی کوردستان لە کەرتێکدا پەکی نەکەوتوە بەڵکو لە هوموو کەرتەکاندا کێشەی گەورە هەیە و قەیرانەکانیش تاقەت پڕوکێنن، بەڵام ئەمە بە مانای ئەوە نایەت کە دەرگاکانی خوێندن بە داخراوی بمێننەوە، وە ڕایان وایە کە بە گرتنەبەری ڕێکارەکانی سەلامەتی تەندروستی خوێندکاران و بەدەمەوەهاتنی داخوازیەکانی مامۆستایان و فەرمانبەران، ئەو کەرتە بکەوێتەوە سەر ڕێچکەی ئاسایی خۆیی و دەرگاکانی خوێندن بە ڕووی خوێندکاراندا بکرێنەوە

ئەوە لە کاتێکدایە کە هیچ قەیرانێك چارەسەر نەکراوە و دۆخی موچە و بژێوی مامۆستایان و فەرمانبەران وەك خۆیانە، هەر بۆیە یەکیەتی مامۆستایان لە دوا کۆبوونەوەی خۆیاندا بڕیاریاندا بە مەرجی پێدانی موچە لە ٣٠ ڕۆژ جارێکدا دەرگاکانی خوێندن بکەنەوە.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif