بڕی ئەو پارانه‌ی بە قاچاغ براونەتە دەرەوەی عێراق ٣٥٠ ترلیۆن دینارە

ليست هناك تعليقات


ئەندامی لیژنەی دەستپاکی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، تەھا دیفاعی: "بڕی ئەو پارانه‌ی کە لە ساڵانی رابردوودا، بە قاچاغ براونەتە دەرەوەی عێراق، ٣٥٠ ترلیۆن دینارە".

تەھا دیفاعی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە كه‌، لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیی کە لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە پێکھێنراوە، ھەر لەسەرەتای دەستبەکاربوونییەوە، ئەو لیژنەیە بەباشی کارەکانی ئەنجامداوە، بەڵام لەم ماوانەی دواییدا کارەکانی ئەو لیژنەیە بەھۆی فشاری سیاسییەوە، سست بووەتەوە و گوتی: "ئومێد دەکەین لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیی لە کارەکانی بەردەوام بێت و لە پرسەکانی گەندەڵیی بکۆڵێتەوە".

ناوبرو گوتیشی: "لە دوای ساڵی ٢٠٠٣وە، گەندەڵییەکی زۆر لە گرێبەستەکانی وەزارەت و پارێزگاکان کراون کە بەھۆیانەوە پارەیەکی زۆر بەھەدەردراوە".

دیفاعی ئاشکراشیکردووە كه‌، بڕی ئەو پارانه‌ی کە لە ساڵانی رابردوودا، بە قاچاغ براونەتە دەرەوەی عێراق، ٣٥٠ ترلیۆن دینارە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif