نرخی زێڕ بەرزبووەوە

ليست هناك تعليقات



لەکاتی داخستنی بازاڕدا، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرزبووەوە. بەپێی ئەو نرخەی لقی هەولێری سەندیکای زێڕنگەران بڵاویکردووەتەوە، هەر مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 پێنج هەزار دیناری چووتەسەر بەراورد بە بەیانیی ئەمڕۆ. 

لەسەر ئاستی ئۆنسەش، کە 31.1 گرامە، بەراورد بە بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، 15 دۆلار بەرزبووەتەوە. 

نرخەکان بەمشێوەیەن: 

نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە هەزار و 865 دینارە

نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بە 436 هەزار دینارە 

نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 22 بە 400 هەزار دینارە 

نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 385 هەزار دینارە 

نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بە 327 هەزار دینارە 

لقی هەولێری سەندیکای زێڕنگەران نرخی 100 دۆلاری بە 145 هەزار و 700 دینار دیاریکردووە. 

لە سەرەتای ساڵی 2020ـەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان 28% بەرزبووەتەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif