هێزی بێ شەقام و شەقامی بێ هێز

ليست هناك تعليقات



هاوڕێ توانا

پێم وانیە زیادە ڕۆیمان كردبێت ئەگەر بڵێین هیچ كاتێك وەك ئێستا شەقام بێ ئومێد هیوا بڕوا نەبووە، لەهێزە سیاسیەكان و هیچ كاتێكیش بەقەد ئێستا هێزە سیاسیەكان وا بێ ڕوئیاو بێ جوڵە و خوێن ساردو هەروا كەمتەرخەم نەبوونە لە ئاست خەمو خواستەکانی خەڵک و شەقام، خۆ ئەگەر ئەم هاوكێشەیە دیوێكی پەیوەندی بە خراپ ئەدائی سیاسی و ئیدارەدان و حكومڕانی جووت هێزی دەسەڵاتەوە هەبێت، ئەوا بێشك دیوێكی تری پەیوەندی بە هێزەكانی بەرهەڵستكاری دەسەڵاتەوە هەیە كە تاكو ئێستا نەیانتوانیوە لایەنی كەم ئەم دەسەڵاتە پڕ لەشكست و شەرم هێنە ئەم حكومڕانیە حیزب بۆ كراتیە ناچار بە بەخۆداچونەوە و سنور بۆ دانان بكرێت !

بۆیە ئێمە موحتاجی ئەوەین پێش ئەوەی کە ئەم دەسەڵاتە عینوان ڕوون، سەرزەنیشت و ڕەخنە بكرێت، لەوەگرنگتر ئەوەیه كە قسە لەشوناس وونی هێزی بەرهەڵستكار بكرێت و بخرێتە ژێر نەشتەری ڕەخنەی جدی ، ئیدی چیدی ناكرێت تەنها بە پاساوی ئەوەی نەبادا ئاو بەئاشتی دەسەڵاتدا بكرێت ، كڕیی و بێ دەنگی لە كێشە و كێماسیەكانی ئەو هێزانەش بكرێت كە دەمێکە تایڵی ئۆپۆ زیسیۆن بونیان پێوە لكێنراوە، چونكی دەبێت ڕوون بێت کە ئەم ڕەخنە نەكردنەی ڕابردوو نە خزمەتی بە ڕەوتی بەر هەڵستكارکردوو نە توانرا ئەم مۆدێله سیاسیە كلاسیكەش ئاوت بكات كە تاكە مۆدێلی ژیانی سیاسی و ڕێكخراوەیی بووە لە هەرێمی كوردستان .

بەش حاڵی ئێستا وا خریكە كۆ هۆشیاریەك جێكەوت دەبێت ، هۆشیاریەكی ڕادیکاڵ كە گەركیەتی لە پاڵ داواكارییە سەرەتا یەكانی ژیانمو لە تەك داواكردنی خزمەت گوزارییەكان، ئەم پارادیمه سیاسیەش تەجاوز بكات كە شا هۆكاری خولقانی ئەو دۆخەیه .چاوگی ئەم هۆشیارە ئاست بەرزە كە ئێستا هیچ هێزێك نوێنەرایەتی ناكات و بەڵكو شەقام خاوەنیەتی و كەمەتر لە فەنا بونی ئەم فۆرم و كاستە سیاسیه بە چارەسەر نازانێت ، هەر بۆیە ئەگەر لە ڕابردوودا هاوكێشەی هێزو شەقام بەو جۆره بوو بێت كە هێزە سیاسیەكان ئاراستە و نمایندەی شەقامیان كردبێت، ئەوا لە ئێستا دا شەقام وەكالەتی هیچ یەكێك لە هێزەكان قەبوڵناكات مەگەر لەو كاتەدا نەبێت كە وە دوای خواست و داواكاریەكانی شەقام بكەوێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق