لێکترازان ڕوودەدات لە نێوان هەرێم و بەغداد؟
عێراق سه‌قفی داواكارییه‌كانی به‌رامبه‌ر كورد به‌رزده‌كاته‌وه، داوای ته‌واوی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و نیوه‌ی داهاته نا نه‌وتییه‌كانی ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر ناردرنی پشكی هه‌رێم، ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایش له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هۆشداری ده‌دات له باره‌ی موچه فه‌رمانه‌رانی هه‌رێم و ده‌شڵێت، ئه‌گه‌ر هه‌رێم نه‌وت راده‌ستی به‌غدا نه‌كات به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پشكی هه‌رێم ده‌سته‌به‌ر نابێت، لیژنەی دارایی لەسیاغەکردنەوە و دەنگدان گەشتونەتە مادەی ١٦ و لەپڕۆژەکەشدا پشکی کورد زیاد کراوە، ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستانیش ده‌ڵێت، بە مەرج پشکی هەرێم لە پڕۆژە یاسای بودجەدا لە لایەن لیژنەی داراییەوە زیادکرا.
گفتوگۆكان له باره‌ی پرۆژه‌یاسای بودجه به‌رده‌وامن
گفتوگۆكانی له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021ی عێراق له لیژنه‌ی دارایی به‌رده‌وامن، پێشبینی ده‌كرێت هه‌فته‌ی داهاتوو گفتوگۆكان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته له په‌رله‌مان چڕ ببنه‌وه، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به كورده‌وه هه‌یه مادده‌ی 11یه كه باس له پشكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
شیروان میرزا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق راگه‌یاند، ئێمه وه‌ك نوێنه‌رانی كورد ته‌واوی هه‌وڵه‌كانمان چڕكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌و مادده‌یه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه هه‌یه له قازانجی كورد تێبپه‌ڕێنین، به‌ڵام نابێت ئه‌و راستییه‌ش له‌بیربكه‌ین كه ئێستا سه‌قفی داواكارییه‌كانی لایه‌نه عه‌ره‌بیه‌كان به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌رزبووه‌ته‌وه و داوای ته‌واوی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و نیوه‌ی داهاته نا نه‌وتییه‌كانی ده‌كه‌ن له‌به‌رامبه‌ر ناردرنی پشكی هه‌رێم.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارای وتیشی، بۆ ئێمه ده‌سته‌به‌ركردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كاری له‌پێشینه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌رێم نه‌وت راده‌ستی به‌غدا نه‌كات به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پشكی هه‌رێم ده‌سته‌به‌ر نابێت.
ده‌شڵێت، ئێمه وه‌ك ئه‌ندامانی فراكسیۆنی یه‌كێتی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌مان له دۆخه‌كه ئاگادار كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش به ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵبستن و هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی پشكی كورد زامن بكرێت.
نەفەقاتی دەوڵەتی عێراق
نەفەقاتی فعلی دەوڵەتی عێراق لە ساڵەکانی ۲٠۱۹ و ۲٠۲٠ لە نێوان ۱٠٠ تا ۱۲٠ ترلێۆن دیناردا بوە، ئەوەی کە ئێستا لە موازەنەی ساڵی ۲٠۲۱، ۱٦٤ ترلێۆن تەخمینکراوە لیژنەی دارایی ده‌یه‌وێت ئەو ژمارەیە بە رێژەیەکی بەرچاو داببەزێنین، بەتایبەتی دوایی ئەوەی بەوردی لیکۆڵینەوە لە ئەو پارانە دەکرێت لە بۆ وەزارەت و دەزگا و دامەزراوەکان دانراوە. بەمەش چارەسەری نسبەتێکی بەرچاوی کورتهێنان ده‌بێت.
ئه‌وه له كاتێكدایه، لیژنەی دارایی لەسیاغەکردنەوە و دەنگدان گەشتونەتە مادەی ١٦ و لەپڕۆژەکەشدا پشکی کورد زیاد کراوە.
بەختیار شاوێس ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند، لیژنەی دارایی لەسیاغەکردنەوە و دەنگدان گەشتونەتە مادەی ١٦ بەم پێیەش ئەوەی کەپەیوەندی بەپشکی کوردەوە هەیە کەلە مادەکانی 10 و 11دان، بەم شێوەیە لەناو لیژنەی دارایی تێپەڕیوە.
وتیشی، دوو پێشنیار دەنگی لەسەر دراوە و لەڕۆژی دەنگدانی موازەنە دەهێنرێتە ناو هۆڵی پەرلەمان یەکەمیان ئەو دەقەیە کە خۆی لەناو پڕۆژە یاساکەدا هاتووەو دووەمیان لەبری 250 هەزار بەرمیل دەبێت هەرێم تەواوی نەوت و داهاتی نا نەوتیەکان تەسلیم بکات.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ده‌شڵێت، بەپێی پەیڕەو سەرەتا هەموارەکە واتە پێشنیاری دووەم دەخرێتە دەنگدانەوە، بەوتەی خۆی وەک ئەوەی ئەو ئاگادارە هەر حەوت کوتلە شیعیەکە و زۆرینەی سونیەکان بڕیاریان داوە لەگەڵ پێشنیاری دووەمدا بن.
خاڵی ئیجابی بۆ کورد ئەوەیە کە لەناو پڕۆژەکەدا لەبری ٪12٫67 بڕی ٪13٫9 بۆ پشکی هەرێمی کوردستان گۆڕڕاوە، هەموو ئەمانە کاتێک دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە کە ڕێککەوتن لەدەرەوەی پەرلەمان بکرێ ، واتە کورتیەکەی هەرێم بەفعلی نەوت تەسلیم بکات، چونکە متمانەیان نەماوە.
رەشنووسی پرۆژەیاسای بودجەی عێراق
رەشنووسی پرۆژەیاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2021 قەبارەی زیاتر لە 164 تریلیۆن دینارە. داهاتی عێراق زیاتر لە 93 تریلیۆن دینارە کە 73 تریلیۆن دیناری داهاتی نەوتە و 20 تریلیۆن دیناریشی داهاتی نانەوتییە.
لە پرۆژەیاساکەدا نرخی نەوتی خاو بە 42 دۆلار خەمڵێندراوە و عێراق بە تێکڕا رۆژانە سێ ملیۆن و 250 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەکات.
بودجەکە زیاتر لە 71 تریلیۆن دینار کورتهێنانی هەیە و بەهاییەک دۆلار بە 1450 دینار هەژمار دەکرێت، بودجەی 2021 پێویستی بە قەرزکردنی 47 تریلیۆن و 817 ملیار دینارە.
لە پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021ی عێراقدا پشکی هەرێمی کوردستان 13 تریلیۆن و 904 ملیار و 12 ملیۆن و 452 هەزار دینار دەبێت.
حكومه‌تی هه‌رێم له‌لایه‌ك سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی پرۆژه‌یاسای بودجه‌یه و له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌وڵی یه‌ك هه‌ڵوێستی لایه‌نه‌سیاسیه‌كوردیه‌كان ده‌درێت له‌به‌رامبه‌ر عێراق، به‌ڵام تائێستا هیچ شتێك ڕون و ئاشكرا نیه و چاره‌نوسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیش به نادیاری ماوه‌ته‌وه.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق