به‌ سه‌دان حزب و قه‌واره‌ ناوی خۆیان تۆماركردووه‌ بۆ هه‌ڵبژاردن

ليست هناك تعليقات



بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەخته‌ی عێراق تا ئێستا 433 زیاتر لە 400 حزب ناوی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنەكاندا تۆمارکردووە. پێشبینی دەکریت بگاتە نزیکەی 500 حزب و قەوارە. پسپۆرانی سیاسی و کاروباری ھەڵبژاردن دەڵین: ئەم ژمارە زۆرە بۆ عێراق لە ڕووی سیاسی و دیموکراسیەوە كارێكی درووست نییە و شکستی دیموکراسییەت دەگەیه‌نێت.

تا ئێستا 433 حزب ناوی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنەکانی عێراق تۆمارکردووە، کە بڕیارە 6ی حوزەیرانی ئەم ساڵ بکرێت و بەگوێرەی پێشبینیەکانیش ئەم ژمارەیە لە 500 حزب و قەوارەی سیاسی نزیک دەبێتەوە.

ئارام جەمال، بەڕێوبەری پەیمانگای کوردی بۆ ھەڵبژاردن گوتی: لەڕووی سیاسییەوە و لە ژیانی دیموکراسیدا و لە وڵاتێکی وەک عێراقدا ھەبوونی ئەم ھەموو حزب و قەوارانە کارێکی تەندرووست نیە.

دەنگدەرانی دەیانەوێت لەسەر بنەمای بەرنامەی سیاسی و ئابووریی حزبەکان دەنگ بدەن؛ ناتوانن بەوردی بەدواداچوون بۆ ئەو ھەموو بەرنامە و درووشمانە بکەن و ئینجا لە نێوانیاندا ھەڵبژێرن و دەنگ بدەن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق