فڕۆکەیەکی ئەندۆنیسی پاش جیهێشتنی فڕۆکەخانە بێسەروشوێنە

ليست هناك تعليقات

دوای ئەوەی میدیاکانی ئەندۆنیسیا بڵاویانکردەوە، فڕۆکەیەکی وڵاتەکەیان دوای ئەوەی جاکارتای پایتەختی جێهێشتووە و بەرەو بونتیاک لە ناوچەی کالیمانتانی خۆرئاوای ئەو وڵاتەدا رۆشتووە پەیوەندییەکانی پچڕاوە، لەوبارەوە، وەزارەتی گواستنەوەی ئەندۆنیسیا دەڵێت، دەستکراوە بە لێکۆڵینەوە و گەڕان و هەوڵی دۆزینەوەی دەدەن.

میدیاکانی ئەندۆنیسیا بڵاویانکردەوە، فڕۆکەیەکی کۆمپانیای "فڕۆکەوانی سریویجانا"ی وڵاتەکەیان پاش جێهێشتنی جاکارتای پایتەخت و بە رێکەوتنی بەرەو بونتیاک لە ناوچەی کالیمانتانی خۆرئاوای ئەو وڵاتەوە پەیوەندییەکانی بە کۆمپانیاکەوە پچڕاوە.

لای خۆشییەوە، وەزارەتی گواستنەوەی ئەندۆنیسیا لە راگەیاندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە، پاش ئەوەی فڕۆکەکە پەیوەندی بە کۆمپانیاکەیەوە نەماوە دەستکراوە بە لێکۆڵینەوە و گەڕان و هەوڵی دۆزینەوەی دەدەن.

هاوکات، کۆمپانیای فڕۆکەوانی سریویجاناش رایگەیاندووە، فڕۆکەکە لە جۆری "پوينگ 737-500" و نزیکەی ٥٠ سەرنشینی هەڵگرتووە.

کۆمپانیاکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەردەوامن لە کۆکردنەوەی زانیارییە وردەکان لەبارەی گەشتەکەوە و ئێستا ئامادەنین هیچ لێدوانێکی فەرمی بدەن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif