دراوی ھەسارەی مەریخ چی دەبێت؟

ليست هناك تعليقات

ئیلۆن مەسک دامەزرێنەری کۆمپانیای تێسلا و سپەیس ئێکس، جۆری دراوی شارستانیە نوێکەی سەر مەریخی ئاشکراکرد.


ئیلۆن مەسک لە تویتێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو، دراوی سەر مەریخ ئەلکترۆنی کۆدکراو (کۆدێکی شارەوە) دەبێت.
مەسک لە ماوەی رابردوودا چەندین زانیاری نوێی لەسەر بە کۆڵۆنیکردنی مەریخ بڵاوکردووەتەوە، ھاوکات بە ھیوایە لە ساڵی ٢٠٥٠دا مرۆڤ بتوانێت لەسەر ھەسارەی مەریخ دەست بە ژیان بکات و شارستانیەتێکی نوێ لە مەریخدا بنیاتبنێن.
لە ئێستادا وادیارە کە بیر لە ئابووری ئەو شارستانیە نوێیە دەکرێتەوە و بەپێی تویتەکانی مەسک بێت دراوێکی ئەلیکترۆنی کۆدکراو دەبێت.
دراوە یٔەلکترۆنییەکان لە زمانی یٔینگلیزیدا پاشگری کۆین"coin"ی پێوەدەکرێت، ھەژمارێک لە تویتەر پرسیار لە یٔیلۆن مەسک دەکات و دەڵێت دراوی مەریخ ناوی چی دەبێت؟
لە وەڵامدا مەسک دەڵێت، مارسکۆین (وشەیەکی لێکدراوە لە وشەی کۆین و مارس"مەریخ" پێکھاتووە و بە مانای یٔەوە دێت کە دراوی مەریخ دراوکی یٔەلکترۆنی دەبێت).
لە وەڵامی پرسیارێکی تردا سەبارەت بە ژیان لەسەر مەریخ، مەسک دەڵێت، "سەرەتا ژیان لە خانوویی شوشەییدا دەبێت و کارێکی یٔاسان نابێت، پرۆسەی چاکسازییەکان خاودەبن، بەڵام بەلایەنی کەمەوە شارستانیەتێکی تایبەت دروستدەبێت، کاتێک بۆیان دەردەکەوێت کە یٔێمە چیمان بۆیانکردووە سەریان سوڕدەمێنێت، کە گەیشتووین بەو یٔاستەی تێیداین."



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif