ئیدریس سەرکردەوکارەکتەرێکی کارامە

ليست هناك تعليقات



فارس نەورۆڵی
-
لە ڕۆژە سەختەکان و مەئزەقەکاند کارەکتەرە کارامەکان بەهەڵوێستە جوامێرەکانیان دەردەکەون، ئیدریس بارزانی یەکێک بوو لەو کارەکتەرە کارامانە لەناو بزوتنەوەی کوردایەتیدا ڕۆڵێکی هارمۆنی هەبوو، بۆ ئەوەی پەیوەندی و هاوسەنگی هێزە جیاوازەکان تێکنەچێت، چونکە دەیزانی دۆخی ناهارمۆنی دەبێتە هۆی خلیسکان و ترازانی کۆمەڵایەتی و سیاسی ناو بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی کورد، ئەوکاتە بە ئاسانی دوژمن توانای گەمەکردنی دەبێت بە ژیانی سیاسی و سایکۆلۆجی ناو بزوتنەوەی کوردایەتی، هەر بۆیە یەکەم کەس بو،کە داوای کۆنگرەی نەتەوەیی کرد خاوەنی بیرۆکەی ئاشتبوونەوەی گشتی بو بۆیە نازناوی ئەندازیاری ي( ئاشتبونەوەی )وەرگرت.


هەمیشە کەڵکەڵەی ئامادەکردنی خوانێکی سیاسی لە فیکردا بوو بۆ کۆکردنەوەی جیاوازیییەکان. ئەو سەرکردەیەک بوو لە ناوەوە ڕێکبوو بۆیە هەمیشە لە بیری ڕێکخستنی هێزە جیاوازەکاندا بوو، لە هەمانکاتدا کارەکتەرێکی میانڕەو بە وەفابوو بۆیە هەمووان دەردەڵی خۆیان لەلا دەکرد، ئەو سەرکردەیەکی جوامێر بوو بۆیە بەرگەی هەموو ڕۆژە سەختەکان و بەڵاکانی دەگرت، نەک دەستە و ئەژنۆ دابنیشێ بەڵکو بۆ هەموو ڕوداوێک هەڵوێست و ئارگۆمێنتی هەبوو، ئەو ڕۆشنبیرانەی کە ئیدریس یان دیبێ سەرسام بوون بە جیهانبینی ئەو بۆ سیاسەت و بۆ کتێب و بۆ ئەدەب، ئیدیس لە قوتابخانەیەک پەروەردە بووبوو، کە کارەکتەری دروستدەکرد. هەر بۆیە ئیدیس جگە لەوەی سەرکردەیەک و کارەکتەرێکی کارامەبوو، لە هەمانکاتدا کارەکتەری پێ دەگەیاند.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif