تۆخێلیان کردە خاوەنی یەکەم سەرکەوتن

ليست هناك تعليقات



لە میانی یارییەکانی گەڕی 21ی پرێمەرلیگ یانەی چێڵسی لەسەر یاریگەی ستامفۆرد بریدج رووبەڕووی بێرنلی بووەوە و توانی سەرکەوتنێکی گەورە تۆمار بکات.
تۆخێل لە دووەم یاریی کە وەکو راهێنەری نوێ سەرپەرشتی چیڵسی دەکرد، چوار گۆڕانکاری لە پێکهاتەی تیپەکەیدا کرد و پشتی بە یاریزانە بەئەزمونەکانی بەست ئەوەش بەرهەمی هەبوو کە دوو بەرگریکاری بەئەزموون گۆڵەکانی یانە لەندەنییەکەیان تۆمار کرد.

لە گێمی یەکەم چێڵسی گوشاری هێرشەکانی بۆ سەر گۆڵی بێرنلی بەردەوام بوو، بەڵام زۆربەی هەوڵەکانی هێرشبەرانی چێڵسی بەرهەمی نەبوو، تا ئەوکاتەی سیزار ئیسپیلیکویتای بەرگریکار لە یەکێک لە هێرشەکان بەشداری کرد، توانی لە خولەکی 40 یانەی بلوز بە گۆڵێک پێش بخات، گێمی یەکەم بە گۆڵێکی بێ وەڵام لەبەرژەوەندی خاوەن یاریگە کۆتاییهات.

لە گێمی دووەم چێڵسی کۆنتڕۆڵی کەشی یارییەکەی کردبوو، بۆ بەدەستهێنانی سێ خال و دڵنیایی سەرکەوتن، لە رێگەی مارکۆس ئەلۆنسۆ لە خولەکی 84 گۆڵی دووەم بۆ چێڵسی تۆمار کرا، بەم ئەنجامەش یارییەکە کۆتاییهات.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif