شیعە وەڵامی كورد بۆ بودجە دەداتەوە

ليست هناك تعليقات



بڕیارە ئەمڕۆ شاندی هەرێمی كوردستان جارێكی تر سەردانی بەغدا بكات و پێش كۆبوونەوەی ڕۆژی دووشەم كە تایبەتە بە یاسای بودجە و سەرجەم لایەنەكان بەڕێككەوتن و پاپەندییە داراییەكانی هەرێمی كوردستان ڕازی بوونە و بەشێك لە لایەنە شیعەكان ماون.

ئەمڕۆ یەكشەم 31ـی كانوونی دووەم، بڕیارە شاندی هەرێمی كوردستان بۆ گفتوگۆكان بگەڕێنەوە بەغدا و تا ئێستە بەشێك لەلایەنە شیعەكان ماون لەسەر چەسپاندنی پشكی هەرێمی كوردستان و دەنگدان پێی وەڵامی كورد بدەنەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە "وشە" دراون تێدا هاتووە، لەبارەی جێگیركردنی پشكەكانی هەرێمی كوردستان بە تەواوی لە پرۆژە یاسای بودجە چاوەڕوانی وەڵامی بەشێك لایەنە شیعییەكان دەكرێت.

باس لەوەشكراوە، لە ئێستە هەرێمی كوردستان ئامادەیی دەربڕیووە پابەندی ئەوە بێت كە لە پڕۆژەیاساكەدا هەیە كە ئەوەش ڕادەستكردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەیە لەگەڵ نیوەی داهاتی ناوخۆ.

ڕوونكراوەتەوە، پێشبینی دەكرێت لەگەڵ چوونی شاندەكە و كۆبوونەوەیان لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە دوو ڕۆژی داهاتوو بەفەرمی هەڵوێستی لایەنە شیعەكان لەبارەی پشكی هەرێمی كوردستان لە پڕۆژە یاسای بودجەدا رابگەیەندرێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق