بە یەک گوللـە پێنج چەکداری داعشی کوشتووە

ليست هناك تعليقات


نیشانەشکێنێکی هێزی ئاسمانیی تایبەتی بەریتانیا (SAS) بە یەک گوللـە و بە بەکارهێنانی بەهێزترین چەکی یەکەکەی، پێنج چەکداری داعشی کوشتووە لە سووریا.

ماڵپەڕی دەیلی ستاری بەریتانی، شەممە (23-1-2021) راپۆرتێکی لەبارەی ئەو نیشانەشکێنە بڵاوکردووەتەوە، دەڵێ ئەو نیشانەشکێنە بەریتانییە ئەزموونی زیاتر لە 20 ساڵی هەیە.

سەربازانی هێزی ئاسمانیی تایبەتی بەریتانیا لەگەڵ شەڕڤانانی کورد هاوکار بوون بۆ دۆزینەوەی ئەو یەکەیەی داعش کە بەرپرس بوون لە هێرشکرنە سەر گوندەکان، بەپێی رۆژنامە بەریتانیییەکە.

هێرشەکە لە مانگی نۆڤەمبەری رابردوو ئەنجامدراوە، تێیدا ئەو نیشانەشکێنە بەریتانییە بەو چەکە بەهێزەی دەستی نیشانەی لە خۆکوژێکی داعش گرتووە، گوللـەیەکی لێ داوە و خۆکوژەکە تەقیوەتەوە، چوار چەکداری دیکەی داعش کە لە نزیکی بوون و یەکێکیان فەرماندەیان بووە، هەموویان کوژراون.

ئەو نیشانەشکێنە چەکی جۆری بارێتی بەکارهێناوە، ئەمەش بەهێزترین چەکە لە دەستی سوپای بەریتانیا و زیاتر بۆ لێدان لە ئامانجی گەورەی وەکو: فڕۆکە، ئۆتۆمبێل و بارهەڵگر بەکاردێت و نرخەکەی نۆ هەزار دۆلارە.


وێنەی نیشانەشکێنەکە، کە لەلایەن دەیلی ستار بڵاوکراوەتەوە بەبێ ئاشکراکردنی رووخساری

ئەگەر گوللـە لەو چەکەوە لە مرۆڤ بدرێت، بەپێی ماڵەپەڕە بەریتانییەکە، ئەندامی جەستە بەتەواوەتی لە جەستە جیادەکاتەوە.

تیمە بەریتانییەکە بۆ ماوەی چەند رۆژێک چاودێریی کارگەیەکی دروستکردنی بۆمبیان کردووە لە سووریا، کاتێک پێنج چەکداری داعش هاتوونەتە دەرەوە، یەکێکیان خەریکی وێنەگرتنی خۆکوژەکە بووە، ئەویش بەدەم پێکەنینەوە قسەی بۆ کامێراکە کردووە، ئەندامەکەی (SAS) پەیوەندیی بە بنکەکەیەوە کردووە و گوتوویەتی تیرۆرستەکان دەرکەوتن و دەتوانێت لێیان بدات.

بەپێی سەرچاوەیەکی دەیلی ستار "پلانەکە ئەوە بوو؛ سەرەتا گوللـە لە خۆکوژەکە بدرێت، دواتر لە فەرماندەکەیان، ئەگەر زانیمان کامیانە، بەڵام بەخت یاوەرمان بوو. ئامانجەکە زۆر دوور بوو، لەگەڵ ئەوەشدا نیشانەشکێنەکە گوللـەی لە خۆکوژەکە دا، چاوەڕێ بوو بکەوێت، بەڵام تەقییەوە. دوای ئەوەی تۆز و خۆڵ نەما، چوار تەرممان لەسەر زەوییەکە دۆزینەوە، خۆکوژەکە جەستەی دیارنەمابوو. کاتێک لە خۆکوژێک دەدەی، دەبێت لە سەری بدەی، بەڵام ئەو نیشانەشکێنە زۆر شارەزابوو و لە سنگی دا".

سەرچاوەکە هەروەها دەڵێ "تیرۆرستەکان دەترسن بەدەستی نیشانەشکێنەکان بکوژرێن، ئێمە چەکەکانمان بێدەنگ دەکەین و ئەوان نە دەتوانن بمانبینن، نە گوێیان لێمان دەبێت، تەنیا ئەوکاتانە هەستمان پێدەکەن، کە دەبینن تەرم لە نزیکیان بەردەبنەوە سەر زەوی".

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif