پێش 21 ساڵ "سمپسون" پێشبنی ئه‌مه‌ی كردووه

ليست هناك تعليقات


- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا

دوای چه‌ند مانگێك له‌ پاڵپشتی پێشبینیكردنی تره‌مپ بۆ سه‌رۆكایه‌تی له‌ ساڵی 2016، ئێستا هه‌مان واقیع له‌ زنجیره‌ فیلمی كارتۆنی "The Simpsons"پێشبینی رووداوێكی سیاسی تری گرنگی كردووه‌ كه‌ ئه‌ویش بوونی كامالا هێرس به‌جێگری سه‌رۆكی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا.

هه‌وادارانی زنجیره‌ كارتۆنی كۆمیدی، ئاماژه‌ده‌ده‌ن به‌وه‌ی كه‌ لیزا سمپسون كه‌ یه‌كه‌م ژنه‌ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت، ئه‌م پێكبه‌ستنه‌ تا ڕاده‌یه‌ك لاواز ده‌رچوو (له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌مان بابه‌ت وا رێنه‌كه‌وتووه‌) به‌ڵام لیزا هه‌مان جلوبه‌رگی مۆری له‌به‌ردایه‌ كه‌ كامالا هێرس له‌به‌ری دایه‌ و هه‌مان ملوانكه‌ی مرواری له‌ملدایه‌ كه‌ له‌ ئاهه‌نگی رۆژی 20 كانوونی دووه‌م (جێنیوه‌ری) 2021 پێوه‌ی ده‌ركه‌وت.

له‌ زنجیره‌ی 17 له‌ وه‌رزی 11 له‌ پرۆگرامی (بارت تۆ زه‌ فیوچه‌ر) كه‌ له‌سه‌ره‌تای 2000 په‌خشكرا، ئاماژه‌ی داوه‌ لیزا سمپسون سه‌رۆكه‌.

یه‌كێك له‌هه‌وادارانی هێرس له‌ تویته‌ر نوسیویه‌تی: "كامالا هێرس، هه‌ر به‌راستی لیزا سمپسۆنه‌و من پشتگیری هه‌موو رووداوه‌كان ده‌كه‌م".

یه‌كێكی تر نووسیویه‌تی: "له‌وه‌ ده‌چێت كامالا هێرس به‌رگه‌كه‌ی لیزا سمپسۆن-ی به‌ بیردا هاتبێت... تا راده‌یه‌ك هه‌مان جلوبه‌رگه‌".

لێكچوونه‌كه‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌ هه‌ندێك پێیانوایه‌ كه‌ جێگری سه‌رۆك پێشبینییه‌كه‌ی له‌ سمپسۆن-ه‌وه‌ وه‌رگرتووه‌.

مازج جۆرییه‌ له‌ برۆكلین ده‌ڵێت: "چۆن ئێمه‌ بزانین كه‌ كامالا هێرس نموونه‌یه‌ك نییه‌ له‌ خێزانی سمپسۆن".

ده‌شێت ئه‌م پێشبینییه‌ سیاسییه‌ ته‌نیا رێكه‌وت بێت، وێرای ئه‌وه‌ی یه‌كێك له‌ گفتوگۆكانی له‌ ژووری سه‌رۆكایه‌تی پێشبینی كراوه‌ كه‌ نووسه‌ری زنجیره‌كه‌ (مات گۆرینینگ) كه‌ بنیاتی ناوه‌ له‌ پێشبینیه‌كه‌یدا به‌راستی سه‌رۆكایه‌تی دۆناڵد تره‌مپ-ه‌. له‌هه‌مان زنجیره‌دا سه‌رۆك لیزا سمپسۆن ئاماژه‌ده‌دات و ده‌ڵێت: "قه‌یرانی بوودجه‌مان له‌ دۆناڵد تره‌مپ-ه‌وه‌ بۆ به‌جێماوه‌".

بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌لقه‌ پێشبینیكراوه‌كان، گرۆینینگ، ئۆكتۆبه‌ری 2016، له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی گاردیان ده‌ڵێت: "ئێمه‌ پێشبینیمان كرد كه‌ تره‌مپ له‌ ساڵی 2000 سه‌رۆك بێت، ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌كی كۆمیدی بوو بۆیه‌ واماندانا و كه‌مێك پێشكه‌وتین له‌ پێشبینییه‌كه‌، به‌ڵام بۆ ئێستاش راسته‌".

هه‌روه‌ها شتێكی ته‌قلیدی سه‌باره‌ت پێشبینی رووداوه‌كان ده‌رباره‌ی خێزانی سمپسۆن، گرنگه‌. ئه‌وان پێشبینی هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر كاپیتاڵ-یان كردووه‌ له‌ساڵی 2011 به‌رامبه‌ر هه‌مواركردنی ده‌ستوور له‌سه‌ر سووتاندنی ئاڵای ئه‌مه‌ریكا، تا شه‌ڕكردن له‌سه‌ر كورسی سه‌رۆكایه‌تی و په‌تای كۆرۆنا ڤایرۆس.

له‌ ئێستا به‌شێكی زۆری خه‌ڵك قه‌ناعه‌تی په‌یداكردووه‌ كه‌ زنجیره‌ی كۆمیدی فیلم كارتۆنی به‌ناوبانگی سمپسۆن كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ درێژترین نمایشه‌ كارتۆنییه‌كان دوای جل و به‌رگه‌ مۆركه‌ی كامالا هێرس كه‌ رۆژی 20ی كانوونی دووه‌م شانبه‌شانی جۆو بایدن-ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كه‌ یه‌كێك بوو له‌ ئاهه‌نگه‌ مێژووییه‌كان كه‌ به‌ بێ ئارامی سه‌یرده‌كران.

هێرس یه‌كه‌مین ژنه‌ له‌مێژووی ئه‌مه‌ریكا بوو به‌ جێگری سه‌رۆك، وێرای ئه‌وه‌ی ره‌شپێست و هندییه‌. به‌ڵام هه‌ڵبژاردنی به‌رگی مۆر له‌لایه‌ن هێرس په‌یوه‌ندی به‌ سمپسۆن-ه‌وه‌ نییه‌ به‌ڵكو دیزاینی به‌رگه‌كه‌ له‌لایه‌ن دوو ژنه‌ ره‌شپێستی فاشیۆن-ه‌وه‌ بۆی هه‌ڵبژێردراوه‌. كه‌ جله‌كه‌ ئاماژه‌دانه‌ بۆ شێرلی چیشۆم كه‌ یه‌كه‌مین ژنه‌ ره‌شپێست بوو وه‌ك ئه‌ندامی كۆنگرێس له‌ ساڵی 1968 هه‌ڵبژێردرا و تا 1983 له‌ كۆنگرێس مایه‌وه‌، ره‌نگی مۆر-ی ده‌ستنیشانكرد وه‌ك ره‌نگی بزوتنه‌وه‌ی مافی ژن له‌ده‌نگدان.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق