دژەتیرۆری عێراق: ھەماھەنگیی باشمان لەگەڵ ئاسایشی ھەرێمی كوردستان ھەیە

ليست هناك تعليقات



سەرۆكی دەزگای دژەتیرۆری عێراق دەڵێت،ھەماھەنگیی باشیان لەگەڵ سەرجەم ھێزە ئەمنییەكاندا ھەیە لەنێویاندا ھێزەكانی ئاسایشی ھەرێمی كوردستان.
فەریق روكن عەبدولوەھاب ساعدی ،لە دیمانەیەكدا لەگەڵ ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق باسی لەوەكردووە، كاریگەری ھێرشی تیرۆریستانی داعش لە عێراق زۆر سنووردرابووە:" ھێزەكانی دژەتیرۆر لە ئۆپەراسیۆنێكدا كە لە ناوچەكانی بادوش و عەین جەحش سەربە پارێزگای نەینەوا ئەنجامیانداوە، ٥٠ تیرۆریستی بەناو ویلایەتی دیجلە سەربە داعش كوژراون".

وتیشی:" دەزگای دژەتیرۆری عێراق، ستراتیجیەكی بۆ پێنج ساڵی داھاتوو لەژێر رۆشنایی شارەزاییانی سەربازیی بۆ رێكخستنەوەی ھێزكانی دژەتیرۆر و پاراستنی كۆمەڵگە لە بیری توندئاژۆیی داناوە."

سەرۆكی دەزگای دژەتیرۆری عێراق، ئاشكراشیكرد، ھێزەكانی دژەتیرۆر لەسەرجەم ناوچەكانی عێراق بڵاوكراونەتەوە و وتی: "ھەماھەنگیی باشمان لەگەڵ سەرجەم ھێزە ئەمنییەكاندا ھەیە لەنێویاندا ھێزەكانی ئاسایشی ھەرێمی كوردستان".

عەبدولوەھاب ساعدی، رایگەیاند دەزگای دژەتیرۆر، داتا و زانیاری ھەیە سەبارەت بە بوونی سەركردەكانی داعش لەناوە و دەرەوەی عێراق.

لەبارەی بە ئامانجكردنی نێردەكانی دیپلۆماتی لە عێراق، لە لایەن ھەموو لایەنەكانەوە وتی:
"ئۆمێد دەكەین كە ئامانجكردنی نێردەكانی دیپلۆماتی لە عێراق دووبارە نەبێتەوە، چونكە كاریگەری خراپی لەسەر رەوشی ئەمنی و ناوبانگی عێراق لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دەبێت".

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif