ئەمریكا سزای نوێ بەسەر ئێران دەسەپێنێت

ليست هناك تعليقات

ئیدارەی ئەمریكا بڕیاریدا سزای نوێ بەسەر ئێراندا بسەپێنێت و 12 كەسایەتی و دامەزراوەی بەرهەمهێنانی كانزاكانی ئەو وڵاتە بخاتە ناو لیستی سزادراوەكانی.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا لە راگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ 5-1-2021 بڵاویكردووەتەوە، ئاشكرایكرد وڵاتەكەی بڕیاریداوە سزا بەسەر 12 كەسایەتی و دامەزراوەی ئێرانی بسەپێنێت.

لە راگەیاندراوەكە ئاماژە بەوەكراوە، ئەو دامەزراوە ئێرانییانەی كە خراونەتە ناو لیستی سزادراوەكان، لەبواری بەرهەمهێنانی كانزاكان كاردەكەن.

وەزارەتەكە ئاشكراشیكردووە، سزاكانی ئەمجارە كۆمپانیایەكی چینی-شی گرتووەتەوە، چونكە دەركەوتووە بەشێوەیەكی نایاسایی بەرهەمی كانزایی لە ئێران كڕیوە، كە بەگوێرەی بڕیارەكە ئەمریكا تایبەت بە گەمارۆ خستنەسەر ئێران، هەر كۆمپانیایەك مامەڵەی كڕین و فرۆشتن لەگەڵ كۆماری ئیسلامی بكات، سزا دەدرێت و ناویشی دەخرێتە لیستی رەش.

لەماوەی رابردوودا ئەمریكا سزای بەسەر دەیان كەسایەتی و دامەزراوەی ئێرانیدا سەپاندووە، ئەمەش لەچوارچێوەی گوشارە ئابوورییەكانی واشنتۆن بۆسەر تاران، بەهۆی بەرنامە ئەتۆمییەكەی و هەروها ئەو رۆڵەی لە ناوچەكە دەیگێڕێت، كە بەلای ئیدارەی ئەمریكاوە رۆڵێكی تێكدەرانەیەو كاریگەری خراپیشی لەسەر سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەكە دروستكردووە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق