سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری جەختدەکەنەوە لە پێویستی زامنکردنی پاک و بێگەردی هەڵبژاردنەکان و یەکلایکردنەوەی یاسای دادگای فیدراڵی
د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢١/١/٥ پێشوازیکرد لە دادوەر فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا دەربارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە و جەختکرایەوە لەگرنگی خستنەگەڕی هەوڵی ھەمووان بۆ زامنکردنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، بەجۆرێک ببێتە مایەی گێڕانەوەی متمانەی هاووڵاتیان بە پرۆسەی ھەڵبژاردنەکان وەک مافێکی دەستووری رەوا دوور لەساختەکاری و فرتوفێڵ.
ھاوکات جەختیشکرایەوە لە گرنگی پەلەکردن لە یەکلایکردنەوەی یاسای دادگای باڵای فیدراڵی و هەماهەنگی و هاریکاری نێوان سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە بوارەکانی یاسادانان وەک پێویستییەک بۆ قۆناغی داهاتوو و پاڵپشتیکردنی رۆڵی دادگا بۆ بەگژداچونەوەی گەندەڵی و چەسپاندنی دادپەروەری.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق