ئه‌مریكا.. ئه‌نجومه‌نی پیران ئه‌نتۆنی بلینكن ـی وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ په‌سه‌ندكرد

ليست هناك تعليقات

ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا ده‌نگیدا به‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی ئه‌نتونی بلینكن وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا.

ئیداره‌كه‌ی جۆ بایدن، ئه‌نتونی بلینكن ـی كاندیدكردبوو وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، پاش په‌سه‌ندكردنی بلینكن له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا؛ دوێنێ سێ شه‌ممه‌ ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا به‌ 78 ده‌نگی به‌ڵێ و 22 ده‌نگی نه‌خێر وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا په‌سه‌ندی كرد.

چاوه‌ڕێ ده‌كرێت بلینكن ـی ته‌مه‌ن 58 ساڵ، له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا سوێندنی یاسایی بخوات و به‌فه‌رمی له‌ پۆسته‌ نوێیه‌كه‌ی ده‌ستبه‌كار ببێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق