به‌غدا.. په‌ڕله‌مانتاره‌ عه‌ره‌به‌كان داواده‌كه‌ن گه‌ر هه‌رێم نه‌وتی راده‌ست نه‌كرد؛ هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌كی بۆ ره‌وانه‌نه‌كرێت

ليست هناك تعليقات



ژماره‌یه‌كی‌ به‌رچاو له‌ په‌رله‌مانتارانی‌ عێراق یاداشتێكیان داوه‌ته‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان و تێیدا داواده‌كه‌ن تا هه‌رێم 460 هه‌زار به‌رمیل راده‌ستی‌ كۆمپانیای‌ سۆمۆ نه‌كات هیچ بڕه‌یه‌كی‌ بۆ ره‌وانه‌ نه‌كرێت.

113 ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق واژۆیان له‌سه‌ر یاداشتێك كردوه‌ و داوا له‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن گۆڕانكاری له‌ 16 برگه‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ بكرێت، له‌خاڵی 7ی داواكارییه‌كه‌یاندا هاتوه‌، پێویسته‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندبكرێت به‌ راده‌ستكردنی 460 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌كۆمپانیای به‌بازاركردنی نه‌وتی عێراق (سۆمۆ) و له‌ئه‌گه‌ری زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانیشدا پێویسته‌ بڕی زیاده‌ش راده‌ستی سۆمۆ بكرێت.

ئه‌وه‌ش هاتوه‌، داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی برگه‌ی 11ی بودجه‌ ده‌كه‌ن كه‌تایبه‌ته‌ به‌ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێم له‌ 2014 تا 2019، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌رێم پابه‌ندی راده‌ستكردنی داهاته‌ نه‌وتی و نانه‌وتییه‌كان نه‌بوه‌.

ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بودجه‌، دابه‌زاندنی به‌های دینار، كه‌مكردنه‌وه‌ی بودجه‌ی فریاكه‌وتن و لابردنی برگه‌ی ته‌رخانكردنی بودجه‌ بۆ چه‌ند بوارێكی ناپێویست ده‌كات.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق