ئیسرائیل پلانی هێرش بۆ ئێران دادەنێت

ليست هناك تعليقات


ئەفیف كوخافی سوپاسالاری سوپای ئیسرائیل هۆشداری دایە ئیدارەی نوێی ئەمریكا لە گەڕانەوەی بۆ رێككەوتنی ناوەكی لەگەڵ ئێران و راشیگەیاند ئیسرائیل پلانی لێدانی سەربازی لە ئێران دادەنێت لە ئەمساڵدا.

كوفاخی لە لێدوانێكی تونددا رایگەیاند فەرمانی پێویست دراوە بە سوپا لەوبارەیەوە.

ناوبراو لە پێش پەیمانگای توێژینەوەی ئاسایشی نەتەوەیی وتی: دەتوانێت ئێران ئەوەی دەیهەوێت بیكات لە دروستكردنی بۆمبی ناوەكی جا بە نهێنی یان ئاشكرا بێت، لەسەر ئەم شیكردنەوەیە فەرمان و رێنماییمان دەركردووە بۆ سوپا بە ئامادەكردنی پلانی هێرش و ئۆپەراسیۆنی نوێ بۆ پلانەكانی ئایندە.

وتیشی: ئێمە چاودێری ئەم پرۆژە دەكەین، ئەمساڵ فراوانی دەكەین، سەركردەكان بڕیاری پێویست دەدەن بۆ جێبەجێكردنی ئەم پلانە، بەڵام ئەم پلانە لەسەر مێزی گفتوگۆ دەبێت.

ئاماژەی بەوەش كرد، گەڕانەوە بۆ رێككەوتنی ناوەكی تەنانەت هەندێك چاكسازیش بابەتێكی خراپە لەلایەنی كرداری و ستراتیژییەوە.

دەشڵێت : رێدان بە ئێران بە پەرەدان بە بەرنامەی ناوەكی دەبێتەهەڕەشەیەكی ناقەبوڵكراو دەبێتەهۆی بڵاوبوونەوەی چەكی ناوەكی لەسەرانسەری ناوچەكە.

ئاشكراشیكرد بە جێبەجێكردنی رێككەوتنی ناوەكی 2015 ئێران لە قۆناغی دروستكردنی بۆمبی ناوەكی نزیك دەبێتەوە، چونكە رێككەوتنەكە هیچ بەربەست و چاودێرییەكی بۆ رێگری تێدا نییە.

رونیشیكردەوە ئێران ئامێری پیتاندنی هەیە و یۆرانیۆمی خەزنكراوی هەیە و چەند مانگ و هەفتەی پێویستە بۆ دروستكردنی چەكی ناوەكی.

داوای لە سەرۆكی نوێی ئەمریكا كرد كەڵك لە رەوشی ئێستا وەربگرێت و بیر لە رێككەوتنێكی باشتر بكاتەوە بۆ كۆتایهێنان بە بەرنامەی ناوەكی بە تەواوی نەك تەنها لایەنی سەربازی.

سەرچاوە/ایران انترناشنال

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif