جوتیاران خۆیان ده‌چنه‌ به‌غدا

ليست هناك تعليقات

سه‌رۆكى لیژنه‌ى كشتوكاڵ له‌په‌رله‌مانى كوردستان ڕایگه‌یاند، دواى بێئومێدبونیان له‌ هه‌وڵه‌ سیاسیه‌كان بۆ ناردنى پاره‌ى گه‌نمى جوتیاران له‌لایه‌ن حكومه‌تى ناوه‌نده‌وه‌ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى جوتیاران كۆبونه‌ته‌وه‌و بریاریان داوه‌ ئه‌مجاره‌ جوتیاران خۆیان بچنه‌ به‌غدا.
عه‌بدولستار مه‌جید سه‌رۆكى لیژنه‌ى كشتوكاڵ له‌ په‌رله‌مانى كوردستان له‌ کۆنگرەیەکى رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى جوتیان كۆبونه‌ته‌وه‌ هه‌موو هه‌وڵه‌ سیاسی و یاساییه‌كانیان بۆ باسكردن كه‌ دراوه‌ بۆئه‌وه‌ى حكومه‌تى ناوه‌ند پاره‌ى گه‌نمى جوتیاران بنێرێته‌ هه‌رێم، به‌ڵام تا ئێستا هه‌وڵه‌كان بێ ئاكام بووه‌.

ئاماژەى بەوەشکرد، كۆمه‌ڵێك نوێنه‌رى هه‌رێم له‌ عێراق ده‌ستیان بۆ بابه‌تێك برد كه‌ گوایه‌ گه‌نم له‌ده‌ره‌وه‌ كڕدراوه‌و هێنراوه‌ته‌ هه‌رێم، ئه‌مه‌ش بوو به‌بیانویه‌ك لاى به‌غدا بۆئه‌وه‌ى پاره‌ى گه‌نمى جوتیارانى هه‌رێم نه‌نێرێت و ئێستا بڕى وه‌رگرتنى گه‌نمی هه‌رێمیشى كه‌مكردۆته‌وه‌.

تا ئێستا شایسته‌ى دارایی جوتیارانى هه‌رێم بۆ ساڵه‌كانى 2014 و 2015 و 2016 نه‌نێردراوه‌ته‌ هه‌رێم و له‌كاتى هاتنى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بۆهه‌رێمى كوردستان ڕوبه‌ڕوو به‌ڵێنى به‌ نوێنه‌رى جوتیاران دا كه‌ شایسته‌داراییه‌كانیان خه‌رج بكات.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق