شەقامێکی ناسراوی سلێمانی رووناک دەکرێتەوە

ليست هناك تعليقات


بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، بە مەبەستی رووناککردنەوەی شەقامی توی مەلیکی سلێمانی، بڕی زیاتر لە ١٨٠ ملیار دینار پرۆژەیەکی کارەبای لێجێبەجێدەکرێت.


بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی لە لاپەرەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، "به‌مه‌به‌ستی رووناککردنەوەی شەقامی توی مەلیک لە شاری سلێمانی به‌ سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی، بەبڕی ١٨٠ ملیۆن و ٩٥٨ هەزار و ٩٠٠ دینار پرۆژەیەکی كارەبا جێبەجێدەكرێت."

ئەوەش خراوەتەڕوو، "لەسەر بودجەی داهاتی كارەبای بەرێوەبەرایەی گشتی كارەبای سلێمانی و بەپێی گرێبەستێك كە لەگەڵ كۆمپانیایەک واژۆ کراوە، پرۆژەی رووناککردنەوەی شەقامی بەشی سەرەوەی تووی مەلیک جێبەجێدەکرێت و پرۆژکەش لەلایەن كۆمپانیای ئاکار'ەوە دەبێت و بڕیاره‌ لەماوەی (١٢٠) رۆژدا تەواو بێت."



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif