چوار جۆر میوە شەکری ناو خوێن بەرزدەکەنەوە

ليست هناك تعليقات



ئەگەر تۆ لەوکەسانەی توشی نەخۆشیی شەکرە جۆری ٢ بویت، ئەوە دەبێت لەخواردنی چوار جۆر میوە وریا بیت، لەبەرئەوەی ئاستێکی بەرز شەکریان تێدایەو کێشەی تەندروستیت بۆ دروستدەکات.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی "دەیلی ئیسکسپرێس"ی بەریتانی، مایکڵ مۆسڵی پزیشکی ناسراوی بەریتانی دەڵێت:"میوە کەمەرەییەکان شیرینن‌و پڕشەکرن وەک مانگۆو ئەناناس‌و شوتی‌و مۆز، بۆیە دەبێت ئەوکەسانە ئاگاداری خواردنیان بن".

هەروەک وتویەتی:"توو، سێوو هەرمێ بژاردەیەکی سەلامەتتری کۆنترۆڵکردنی ڕێژەی شەکری ناو خوێنن".

مۆسلی ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو شەکرەی لەڕێگای خواردنەوە دەستدەکەوێت وزە بەجەستە دەبەخشێت، بەڵام ئەگەر لەئاستێکی دیاریکراو تێپەڕی ئەوە دەبێتە هێزێکی وێرانکەر، ئەو مەترسییەش بەتایبەت لەسەر توشبوانی نەخۆشیی شەکرە هەیە، لەبەرئەوەی ناتوانن بڕی پێویست ئەنسۆلین بەرهەمبهێنن، یان ئەوەی بەرهەمی دەهێنن لەلایەن خانەکانەوە نامژرێت.

لەبەرئەو هۆکارە توشبووانی نەخۆشیی شەکرە دەبێت بەشێک لەستایلی ژیانیان بگۆڕن‌و پارێزگاری لەئاستی شەکرەی ناو خوێنیان بکەن.

ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی
شارپرێس

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif