به‌ریتانیا سزا به‌سه‌ر (11) كه‌سایه‌تی سیاسیی ده‌سه‌پێنێت

ليست هناك تعليقات


به‌ریتانیا رایگه‌یاند، به‌ هۆكاری "پێشێلكاریه‌كی زۆر له‌سه‌ر مافی مرۆڤ"، سزا به‌سه‌ر (11) كه‌سایه‌تی سیاسی و به‌رپرسی رووسیا، ڤه‌نزوێلا، گامبیا و پاكستان ده‌سه‌پێنێت.

به‌ریتانیا جه‌ختیكرده‌وه‌، هاوشێوه‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، به‌ ئاراسته‌ی سه‌پاندنی سزا هه‌نگاو ده‌نێین.

دۆمینیك راب، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، "به‌ریتانیا و هاوپه‌یمانه‌كانی، تیشك ده‌خه‌نه‌ سه‌ر ئه‌و پێشێلكارییه‌ زۆرانه‌ی به‌رامبه‌ر مافی مرۆڤ ده‌كرێت، له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌مڕۆ رووبه‌ڕووی سزا بوونه‌وه‌".

ئه‌و كه‌سانه‌ی ناویان له‌ لیستی سزادراواندا هاتووه‌، كه‌سایه‌تی ئه‌منی و به‌رپرسن، له‌ رووسیا، ڤه‌نزوێلا، پاكستان و گامبیا، له‌نێوانیاندا "یه‌حیا جامح"، سه‌رۆكی پێشووی گامبیا و هاوسه‌ره‌كه‌ی، له‌ سزادراوانی به‌ریتانیان.

وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ (10ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020) رایگه‌یاند، به‌ پێی یاسای "ماگنیتسكی"، سزای به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی و كیان له‌ هایتی، یه‌مه‌ن و رووسیا سه‌پاند.

یاسای ماگنیتسكی، پرۆژه ‌یاسا‌یه‌كی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكایه‌، باراك ئۆباما، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له‌ساڵی (2012) په‌سندی كرد، هۆكاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌، ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی رووسیا، به‌رپرسی ‌مردنی ژمێریاری باج، "سێرگی ماگنیتسكی" بوون، له‌ زیندانی مۆسكۆ له‌ ساڵی (2009)دا.

به‌پێی ئه‌م یاسایه‌، پێشێلكارانی مافی مرۆڤ، رێگه‌یان پێنادرێت سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن و سامانیان ده‌ستی به‌سه‌رداده‌گیرێت.

سه‌رچاوه‌: رۆیته‌رز
د.ی

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق