پلاتفۆڕمی كوردستان سەردانی یەكگرتووی ئیسلامی كرد

ليست هناك تعليقات




لە درێژەی سەردانەكانیاندا بۆ ناساندنی پلاتفۆڕمەكە، ڕۆژی دووشەممە ٧ی ١٢ی ٢٠٢٠، شاندێكی پلاتفۆڕمی كوردستان بۆ پرسە نیشتمانییەكان سەردانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانیان كرد لە شاری سلێمانی

شاندی پلاتفۆڕمی كوردستان پێكهاتبوو لە بەڕێزان د. ئاڤێستا كەمال سەرپەڕشتیار و عوسمان گوڵپی بەڕێوبەر و هەر یەك لە بەڕێزان دانا عەبدول و والی حەمە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی

لە لایەن بەڕێزان هەر یەك لە مستەفا عبدلڵە و ناسك تۆفیق ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسی و ئەبوبكر گەڵاڵی بەرپرسی مەلەفی هەڵبژاردنی یەكگرتووی ئیسلامیەوە پێشوازیان لێ كرا

لە دیدارەكەدا وێڕای ناساندنی پلاتفۆڕمەكە گفتووگۆ لە بارەی هەماهەنگی نێوان پلاتفۆڕمی كوڕدستان و یەكگرتووی ئیسلامی كرا لە پرسە نیشتمانییەكاندا و لای خۆشیانەوە یەكگرتووی ئیسلامی بە گرنگیەوە باسی دامەزراندنی پلاتفۆڕمەكەیان كرد و ڕایانگەیاند كە پڕسە نیشتمانییەكاندا لای یەكگرتووی ئیسلامی پرەنسیپ و مەبدەئن و باجیشمان بۆ داون بۆیە هەرچی بە ئێمە بكرێت لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و پرسە نیشتیمانیەكاندا درێغی ناكەین و هاوكار دەبین





ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif