له درێژه‌ى زنجیرە خۆپیشاندانەكانی چین و توێژه‌جیاوازه‌كان له شاروشارۆچكه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە قەزای سەید سادق و ناحیه‌یى ته‌قته‌ق و چەمچەماڵ و چەند شوێنێكی دیكە خۆپیشاندان و ناڕه‌زاىى دژى دواكه‌وتنى موچه و نه‌بونى خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ستیپێكرد..
خۆپیشاندەران له قه‌زایى سه‌یدسادق ڕژانه‌سه‌رشه‌قامه‌كان و ڕێگاى سه‌ره‌كى قه‌زاكه‌یان داخست، سەرەتا خۆپیشانده‌ران، بارەگای ناوچەی پارتیان به‌ردبارانكردو دواتر سوتاندیان .
خۆپیشانده‌ران دواتر په‌لامارى مەكۆی بزوتنەوەی گۆڕانیاندا و سوتاندیان، خۆپیشانده‌ران به‌ده‌وامبون له‌ده‌ربڕینى ناڕه‌زایى و بارەگاكانی هەریەكە لە كۆمەڵی ئیسلامی ویەكگرتووی ئیسلامی و مەڵەبەندی شارەزووری حیزبی سۆسیالیت سوتێندران.
خۆپیشاندەران دواتریش هێرشیانکردە سەر هه‌ردوو كۆمیته‌ى یەکێتی نیشتیمانی لە قەزاکە و هه‌ردوكیان سوتێندران، دواتریش گرژى له نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منیه‌كان ڕویدا و به‌هۆى ته‌قه وە سێ خۆپیشانده‌ر برینداربوون.
بیانی قایمقامیەت و كۆمەڵگەی فەرمانگەكان كە فەرمانگەكانی پۆلیس (بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس و بنكەی پۆلیسی سەیدسادق) و دارایی و باج و دەرامەت ە بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی و ئاگركوژێنەوەی سەیدسادق سوتێنران.
شەوی ڕابوردوش لە شارۆچكەی پیرەمەگروون خۆپیشاندەران بارەگاكانی (یەكێتی ، پارتی، گۆڕان)یان سووتاند و تەقەو گرژی و ئاڵۆزیی لێكەوتەوە.
هاوكات، چین و توێژه‌جیاوازه‌كانى ناحیه‌یى ته‌قته‌قى سه‌ربه‌قه‌زایى كۆیه، ڕژانه‌سه‌رشه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا، خۆپیشانده‌ران داواى موچه و خزمه‌تگوزاریه‌سه‌ره‌تایه‌كان ده‌كه‌ن، به‌پێویستیشى ده‌زانن چاكسازى ڕیشه‌ى له هه‌رێم ئه‌نجامبدرێت و كۆتاى بە گه‌نده‌ڵكارى بهێندرێت.
له‌ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژى ڕابردودا خۆپیشاندان و ناڕه‌زایى چین و توێژه‌جیاوازه‌كان له سلێمانى و ده‌ربه‌ندیخان و ڕانیه و قه‌ڵادزێ و چه‌مچه‌ماڵ و شاره‌زوور به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌ئه‌منیه‌كانه‌وه ڕێگریكرا، به‌رده‌وامبن له خۆپیشاندانه‌كان و ناڕه‌زاییى ده‌ربڕین..
لاى خۆیه‌وه لیژنه‌ى باڵایى ئارامی لە پارێزگاى سلێمانى به‌بیانوى نه‌بونى مۆڵه‌ت له ڕێگه‌ى هێزه‌وه ڕێگریی لەبه‌خۆپیشاندان لەناو شاری سلێمانی كرد، بەڵام دواتر لەناوچەكانی دیكەوە خۆپیشاندان بەردەوامی هەبوو.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق