قەدەخەی هاتووچۆ لە سلێمانی و هەڵەبجە راگەیێندرا

ليست هناك تعليقات



لیژنەی باڵای ئارامی لە هەرێمی کوردستان بڕیاری دا هاتووچۆی نێوان شارەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی راپەڕین و گەرمیان قەدەخە بکرێت.

بڕیارەکە لە کاژێر 12:00ی شەوی 2020/12/08ـەوە بۆ کاژێر 12:00ی شەوی 2020/12/09 دەبێت.

لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە ئەو بڕیارە بە مەبەستی زیاتر پاراستنی ئەمنیەت و خولقاندنی کەشێکی ئارامە.

چەند رۆژێکە خۆپێشاندان لە شار و شارۆچکەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی دەستیپێکردووە و بەهۆی کەوتنەوەی گرژی و ئاڵۆزییەوە ژمارەیەک خۆپێشاندەر کوژراون و برینداربوون.

هاوکات خۆپێشاندەران بارەگای حیزبەکانیان لە چەند ناوچەیەک سووتاندوون. بەشێک لە لایەنەکانیش لە پەیامەکانیاندا پاڵپشتی لە خۆپێشاندانی ئاشتییانە و دوور لە تووندوتیژی دەکەن و داوا لە خۆپێشاندەران دەکەن بەشێوەیەکی مەدەنی داوای مافەکانیان بکەن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق