ئه‌مریكا سزای نوێی به‌سه‌ر چین و روسیادا سه‌پاند

ليست هناك تعليقات



وەزارەتی بازرگانیی ئەمریکا، لیستی ناوی ئەو کۆمپانیانەی رووسیا و چینی بڵاوکردەوە کە پەیوەندییان بە سوپای ئەو وڵاتانەوە هەیە و کڕینی بەرهەمەکانیان لە ئەمریکا سنووردارکراوە.

وەزارەتی بازرگانیی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا لیستێکی بەناوی ٥٨ کۆمپانیای چین و ٤٥ کۆمپانیای رووسیای بڵاوکردووەتەوە و ئەوەش خراوەتەڕوو کە ئەو کۆمپانیایانە پەیوەندییان بە سوپای ئەو وڵاتانەوە هەیە و ئەو هەناردەکارانەی بیانەوێت چەند بەرهەمێکی دیاریکراو هەناردەی ئەم کۆمپانیایانە بکەن پێویستیان بە مۆڵەتی یاسایی هەیە.

وەزارەتی بازرگانیی ئەمریکا لە ١٨ی کانوونی یەکەمدا رایگەیاندبوو بە ئامانجی پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی، نزیکەی ٦٠ کۆمپانیای چینی خستووەتە لیستی رەشەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif