شڤان سعید لە زیندانەوە پەیوەندی بە باوكیەوە دەكات

ليست هناك تعليقات

یەكێك لە چالاكوانە دەستگیركراوەكانی دهۆك پەیوەندی بە باوكیەوە دەكات و دەڵێت: من تەندروستیم باشە و لێكۆڵینەوە لەگەڵمان تەواو بوە

شڤان سعید، یەكێكە لە چالاكوانەكانی شاری دهۆك و نزیك بە دوو مانگە دەستگیركراوە و لە دەستگیركردنیەوە تاكو ئێستا هیچ یەكێك لە خێزانەكەی نەیان بینیوە، دوێنێ سێ شەممە ٢٢-١٢-٢٠٢٠ پەیوەندی بە باوكیەوە ( حاجی سعید) ەوە دەكات 

ڕێدیر عابد، هاوڕێی نزیكی شڤان سعید وتی: شڤان سعید پەیوەندی تلفۆنی لەگەڵ باوكی ئەنجام داوە و پێی وتوە كە دۆخی تەندروستیم باشە و لێكۆڵینەوە لەگەڵم تەواو بوە و چاوەڕێی بڕیاری دادگا دەكەین.

شڤان سعید، یەكێكە لە چالاكوانەكانی دەڤەری دهۆكە و لە گەڵ ژمارەیەكیتر لە هاوڕێی چالاكوانی لە شاری دهۆك و دەوروبەری دەستگیركراون و تاكو ئێستا ئازاد نەكراون



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق