سەرکەوت شەمسەدین: پرۆژەکە هی پەرلەمانەو لەپەرلەمانەوە کاری لەسەر دەکرێت

ليست هناك تعليقات



 ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پرسی گواستنەوەی موچەی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ سه‌ر حكومه‌تی‌ عێراق هێشتا بابەتێکی جدییە.

ناوبراو له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه‌، پرسی بەستنەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەبەغدادوه‌، یان ئەوەی لەعێراق پێی دەڵێن (توطین)ی موچە بابەتێکە هێشتا لەقۆناغەکانی سەرەتایدایەو هەنگاوی گرنگی بریووە.

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ لەیاسای بودجەی فیدڕاڵی ۲٠۲۱ پشکی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە نزیکەیی (٦) تریلیۆن دینار ئەژمارکراوە بەڵام بەهیچ جۆرێک ئالیەتی دابەشکردنەکە بریاری لێ نەدراوە، پەرلەمان دەتوانێ رێکاری پێویست بۆ ئەوە دابنێ.

سەرکەوت شەمسەدین ده‌ڵێت: پرۆژەکە هی پەرلەمانەو لەپەرلەمانەوە کاری لەسەر دەکرێت."

ئه‌وه‌شی‌ ڕونكردۆته‌وه‌ كه‌ ئەو هەنگاوە پێویستی بەبونی بنەمایەکی یاسایی هەیە، "ئێمە دەمانەوێت لەیاسای بودجە ئەو بنەمایەی بۆ دروستبکەین، پاشان پێویستی بەکردنەوەی بانکە فیدڕاڵییەکانە لەکوردستان، بۆ ئەوەش لەگەڵ برای بەرێزم مامۆستا ئەحەد حاجی رەشید قۆناغی زۆرمان بریووەو زۆری نەماوە ئەگەر حکومەتی خۆجێیی سلێمانی هەماهەنگ بێت."

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ڕاشیگه‌یاندووه‌، "چۆنیەتی جێبەجێردنەکەی قۆناغی دواترە کە ئایا حکومەتی هەرێم هەماهەنگ ئەبێت یان ئەو بریارە دەدرێتە دەست پارێزگاکان، ئەوەش قۆناغێکی تری شەرەکەیەو هێشتا بەردەوامە."




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق