پنتاگۆن تۆمەتەکانی بایدن لەبارەی رادەستکردنی دەسەڵات رەتدەکاتەوە

ليست هناك تعليقات


وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) وەڵامی تۆمەتەکانی جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکای دایەوە کە رایگەیاندبو وەزارەتی بەرگری بەربەست لەبەردەم رادەستکردنی دەسەڵات لەئەمریکا دروستدەکات.

کریستۆفەر میل سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئەمریکا بەوەکالەت رەتیکردۆتەوە بەربەستیان لەبەردەم رادەستکردنی دەسەڵات دروستکردبێت

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ سێشەممە کریستۆفەر میل سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئەمریکا بەوەکالەت رەتیکردۆتەوە بەربەستیان لەبەردەم رادەستکردنی دەسەڵات دروستکردبێت.


تائێستا 164 چاوپێکەوتنیان لەگەڵ 400 کارمەندی نوێ ئەنجامداوە، زیاتر لە 5000 لاپەڕە لەدۆکیومنت و زانیارییان رادەستی تیمی بایدن کردوە

میل رونیشیکردۆتەوە تائێستا 164 سەدو شەست و چوار چاوپێکەوتنیان لەگەڵ 400 چوارسەد کارمەندی نوێ ئەنجامداوە، زیاتر لە 5000 پێنج هەزار لاپەڕە لەدۆکیومنت و زانیارییان رادەستی تیمی بایدن کردوە کە زیاتربوە لەوەی داواکراوە.

لەبارەی راگەیەنراوی تیمی بایدنیش کە وتبویان بەرپرسانی پنتاگۆن هاوکارنین بۆ رادەستکردنی دەسەڵات، پنتاگۆن لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە کە بەشێک لەو کارانەی کە کێشەیان بۆ دروستدەبێت، پەیوەندی بە پشوەکانی سەری ساڵەوەیە.

دوێنێ دوشەممە بایدن رایگەیاند، سەرکردایەتی سیاسی پنتاگۆن بەربەست لەبەردەم گواستنەوەی دەسەڵات دروستدەکەن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif