چارەسەری سەرەتایی بۆ پێوەدانی دووپشک پێش گەیاندنی تووشبوو بۆ نەخۆشخانە

ليست هناك تعليقات




کورتە زانیارییەک لەسەر جۆرەکانی دووپشک لە ڕووی ژەهراوی بوون:

۱-جۆری یەکەم ژەهراوی بوونی سست: ئەم جۆرە دووپشکانە ئەگرێتەوە کە کلکی درێژ و باریک وە چەنگالی پان و ئەستووریان هەیە ئازاری وەکوو پیوەدانی مێشولەیە.

۲- جۆری دووەم ژەهراوی بوونی مام ناوەندی: قەبارەی کلک و چەنگالی زۆر لە یەک نزیکە ئازاری پێوەدانی وەکوو پێوەدانی زەنگەزۆرەیە.

۳- جۆری سێیەم ژەهراوی بوون بە پلەی بەرز: کلکی ئەستوور و چەنگالی باریک و بچوکی هەیە ئازاری وەکوو پێوەدانی مارە.

نیشانەکان : دیار بوونی شوێنی پێوەدان وەکوو خاڵێک ، موروولە کردن، خوران ، ئاوسان، سوور بوونەوە،لە ئەگەری توندی ژەهراوی بوون بە تایبەتی لە جۆری سێیەم گۆڕانکاری لە پاڵەپەستۆی خوێن،لێدانی دڵ وە گەرمی جەستە ڕوو دەدات لەوانەیە ڕشانەوە، هەناسە توندی، سەرسووڕە، لیکاو کردن ، بێهۆش بوونی لەگەل بێت.


تێبینی: ڕەنگی دووپشک گرنگی ئەوهای نیە لە کوشندەیی ژەهرەکە وەکوو باس کراوە قەبارەی کلک و چەنگالەکە پێوەرە.

چی بکەین؟

۱- پێش هەموو شتێک ئەبێ هەراسان و مشەوەش نەبین وە بە لەسەر خۆی و دڵ دانەوەی کەسە تووش بووەکە دەست پێ بکەین.

۲- شۆردنی شوێنەکە بە ئاوی سارد و سابوون بۆ پاک بوونەوە و ڕێگری لە هەو کردن.

۳- خستنی پاڵەپەستۆێ سارد لە شوێنەکە بۆ ماوەی چەند خولەک.

٤- دەرکردنی دەزیلەی ژەهر ئەگەر هەبێت.

٥- ئەگەر شوێنی پێوەدانەکە لە دەست یان قاچ بێت بەرزکردنەوەی بە ئاراستەی بەرزی دڵ، ئەمەیان ڕێگری لە ئاوسان ئەکات.

٦- لە هەندێک سەرچاوە ئاماژە بەوە کراوە ئەکرێت لۆکە یان کلینکسێک بە فاس (شلەی سپی کەرەوەی جل و بەرگ ) بکەین و شوێنەکە پێ چەور بکەین بۆ ماوەی پێنج خولەک ئەمەیان یارمەتیدەرە بۆ کەم کردنەوەی ژەهراوی بوون بە کارلێکی کیمیاوی لەگەل ژەهرەکە.

۷- دەرهێنانی خێرای ئەلقە و گوستیلە و بازنە.

۸- گەیاندنی تووشبوو بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتن بۆ چارەسەری کۆتایی و پێدانی دژە ژەهر ئەگەر پێویستی کرد بە پێی ڕێنمایی پزیشک.

چی نەکەین؟

۱- نابێ ڕەفتاری ئەوها بکەین کەسی تووشبوو تووشی دڵەڕاوکێ و ترس بکات وەکوو قیژاندن و هەراسان بوون.

۲- لە ئەگەری بوونی دەزیلەی پێوەدان نابێ پێش شۆردن و سارد کردنەوەی شوێنەکە دەزیلەکە دەر بکرێت.

۳- نابێ شوێنەکە بریندار بکرێت یان کەسێک هەولی مژینی شوێنی پێوەدان بدات بە بەهانەی دەر کردنی ژەهر.

٤- نابێ هەول بدرێت بە بەستنەوەی دەست یان قاچ بە هیچ جۆرێک و لە هیچ سەرچاوەیەک ڕێگای پێ نەدراوە.

٥- لە کاتی گەیاندنی نەخۆش بۆ فریاکەوتن ئاگاداری هاژووشتنی ئوتومبێل بین تا تووشی رووداوی نەخوازراو نەبین.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif