وەزیرى وزەى ئێران گەیشتە بەغدا

ليست هناك تعليقات

میدیاکانى عێراق بڵاویانکردەوە، بەیانى ئەمڕۆ رەزا ئەردکانیان وەزیرى وزەى ئێران بەسەرۆکایەتى شاندێکى ئابورى وڵاتەکەى گەیشتە بەغدا.

بەپێى هەواڵى میدیاکانى عێراق، پرسى هەناردەکرنى غاز لەلایەن ئێرانەوە بۆ عێراق و شایستە داراییەکانى ئەو پرۆسەیە، لەگەڵ ئامادەکارى بۆ کۆبونەوەى لیژنەى هاوبەشى ئابورى نێوان هەردوو وڵات کە بڕیارە لە ئایندەیەکى نزیکدا لە تاران بەڕێوەبچێت، تەوەرى سەرەکى سەردانەکەى وەزیرى وزەى ئێرانە بۆ بەغدا.

بڕیارە لە میانى سەردانەکەیدا وەزیرى وزەى ئێران و شاندە یاوەرەکە لە گەڵ هەریەک لە وەزیرى بازرگانى وپارێزگارى بانکى ناوەندى وسەرۆک وەزیرانى عێراق کۆببنەوە

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif