کازمی بە نهێنی دەچێتە ئەم وڵاتە

ليست هناك تعليقات



مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە نهێنێ سەردانی ئوردنی کرد و لەگەڵ شا عەبدوڵای دووەمدا کۆ بووەوە.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، رۆژی شەممە 2020/12/19 لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند: "مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گەشتێکی کورتی بۆ شانشینی ئوردن کرد و لە عەممانی پایتەختی چاوی بە شا عەبدوڵڵای دووەمی کوڕی حوسێن کەوت."

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە کازمی و شا عەبدوڵڵای دووەم هەموو پەیوەندی و پرسە هاوبەشەکانیان تاوتوێ کردووە، بەتایبەت بەرەنگاربوونەوەی ئاستەنگە ئابوورییە هەنووکەییەکان، لەگەڵ چۆنیەتیی دەربازبوون لە کاریگەریی پەتای کۆرۆنا لەسەر ئابووری عێراق و ئوردن.

سەردانەکەی کازمی بۆ ئوردن دوای دوو رۆژ هات لە سەردانەکەی بۆ تورکیا کە تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی پرسەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان، ئاو، هەناردەکردنی نەوت و پێدانی ڤیزا.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق