سەرۆکی هەڕیم جەخت لە هەماهەنگیی نێوان پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکاتەوە

ليست هناك تعليقات



سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێكى ليژنه‌ى هه‌ماهه‌نگيى پارێزگاران و پارێزگاكانى عێراق کۆبووەوە جه‌ختى له‌ گرنگيى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق كرده‌وه‌ و ره‌خساندنى ده‌رفه‌تى زياترى كارى بۆ كه‌رتى تايبه‌ت له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌ پێويست زانى.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 19-12-2020 لە هەولێر، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ شاندێكى ليژنه‌ى هه‌ماهه‌نگيى پارێزگاران و پارێزگاكانى عێراق كرد كه‌ له‌ پارێزگارانى به‌غدا، واست و ديوانيیه‌ و ژماريه‌ك له‌ به‌رپرسانى كارگێڕيى ئه‌و پارێزگايانه‌ پێكهاتبوون. کە بۆ به‌شداريى له‌ وۆركشۆپێكى ئاژانسى ئه‌مه‌ريكى بۆ په‌ره‌پێدانى نێوده‌وڵه‌تى USAID له‌ هه‌ولێر سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانيان كردبوو‌.

بەپێی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان جه‌ختى له‌ گرنگيى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق كرده‌وه‌ و ره‌خساندنى ده‌رفه‌تى زياترى كارى بۆ كه‌رتى تايبه‌ت له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌ پێويست زانى، تاوەكو بتوانێت به‌ شێوه‌يه‌كى فراونتر و كاراتر به‌شدارى له‌ په‌ره‌پێدان و پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى وڵات له‌ هه‌موو بواره‌كاندا بگێڕێت.

له‌ کۆبوونەوەکەدا دۆخى خزمه‌تگوزارييه‌كان و كار و پرۆژه‌كان له‌ پارێزگاكانى عێراق و هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان پاريزگاكانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ڕێگه‌ى ليژنه‌ى هه‌ماهه‌نگيى پارێزگاران و پارێزگاكانى عێراقه‌وه‌ تاوتوێكرا و تيشکخرايه‌ سه‌ر ئه‌و كێشه‌ و گرفتانه‌ى له‌ڕووى كارگێڕى و دارايييه‌وه‌ دێنه‌ به‌رده‌م ئه‌نجامدانى كار و پڕۆژه‌كان و پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارييه‌كان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان.

لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا هاتووە کە نێچیرڤان بارزانی و شاندی میوان "هاوڕابوون كه‌ پارێزگاكان، پێويستييان به‌ شۆڕكردنه‌وه‌ى زياترى ده‌سه‌ڵات و پێدانى ده‌رفه‌تى زياتره‌ به‌ كه‌رتى تايبه‌تى بيانى و ناوخۆيى تاوەکو بتوانن له‌ هه‌موو بواره‌كانى خزمه‌تگوزارى و كار و پرۆژه‌كاندا له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كار بكه‌ن و بۆ ئه‌مه‌ مه‌به‌سته‌ ده‌بێت له‌ڕووى ياسايى و كارگێڕييه‌وه‌ پشتيوانى و ئاسانكاريى زياتريان بكرێت و هان بدرێن." .

 

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق